خهندان-
بەیانی ئەمڕۆ موقتهدا سهدر، رێبهری رهوتی سهدر گهیشته ماڵی عهلی سیستانی، مهرجهعی باڵای شیعهكانی عێراق لە پارێزگای نەجەف.
سەدر گهیشته ماڵی عهلی سیستانی
بەپێی سۆمەرییە نیوز، "کەمێک لەمەوبەر موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، بەمەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی عاشورا، گەیشتوەتە ماڵی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە پارێزگای نەجەف".
لەسەر بانگهێشتنامەی عەلی سیستانی بوە
هاوکات ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم لەزاری سەرچاوەیەکی نزیک لە موقتەدا سەدر بڵاویکردەوە،" سەردانەکەی سەدر، لەسەر بانگهێشتنامەی عەلی سیستانی بوە".
ماوەی ساڵێکە سەدانی عەلی سیستانی نەکردوە
لەدوای سەردانەکەی 16ی(ئاب/8)ی 2021 ی موقتەدا سەدر، بۆ ماڵی عەلی سیستانی، بەمەبەستی بەشداریکردنی لە مەراسیمی عاشورا، ئەمە یەکەمجارە سەردانی بکاتەوە.
بەهۆی ناڕازیبون لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران ناکۆکی کەوتوەتە نێوان لایەنە شیعییەکان
سەردانەکەی رێبەری رەوتی سەدر، لەکاتێکدایە، لەدوای هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق، بەهۆی رێکنەکەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەت دواتر ناڕازیبون لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران ناکۆکی کەوتوەتە نێوان لایەنە شیعییەکان، بە تایبەت هەردو رەوتی سەدر و دەوڵەتی یاسا کە لەلایەن نوری مالکییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، دواتریش جارێکی دیکە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان بەغدای پایتەختی گرتەوە.
ئەو خوازیاری خوێنڕشتن نیە، بەڵام وتوێژیشیان ئەزمونکردوە و هیچ سودێکی نەبوە
لە سێ (ئاب/8)ی 2022 موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، ئەو خوازیاری خوێنڕشتن نیە، بەڵام وتوێژیشیان ئەزمونکردوە و هیچ سودێکی نەبوە، بۆیە داوا دەکات ئەم خولەی پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت.
هەڵبژاردنی پێشوەختە هەروا ئاسان نییە
لەبەرامبەر ئەم هەڵوێستەی سەد، بەشێک لە لایەنەکانی ناو هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی رایانگەیاند، هەڵبژاردنی پێشوەختە هەروا ئاسان نییە و پێویستە کۆدەنگی نیشتیمانی لەبارەوە هەبێت.