خهندان-
وەزارەتی بەرگری تایوان رایگهیاند، چەند فڕۆکە و کەشتییەکی چینی لە گەروی تایوان بهدیكراون كه واپێدهچێت ئامادهبكاری بكهن بۆ هێرشكردنه سهر دورگهكه، کۆشکی سپیش دهڵێت، داوا لە چین دهكهن مەشقە سەربازییەکانی له نزیك تایوان بوەستێنێت.
وەزارەتی بەرگری تایوان ئهمڕۆ شهممه لەبەیاننامەیەکدا بڵاویكردهوه، هێزەکانیان چەند گروپێکی فڕۆکە و کەشتی چینییان بینیوە کە لەدەوروبەری گەروی تایوان چالاکیان ئهنجامداوه، که پێیانوایە ئامادهكاری دهكات بۆ هێرشێک بۆ سەر دورگەی سەرەکی تایوان.
کۆشکی سپی داوای لە چین کرد مەشقە سەربازییەکان بوەستێنێت
کۆشکی سپی ڕۆژی هەینی داوای لە چین کرد مەشقە سەربازییەکان بوەستێنێت، کە دەستیپێکردوە لەوەتەی نێنسی پێلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەردانی تایوانی کردوە بۆ ئەوەی گرژییەکانی ناوچەکە کەمبکاتەوە.
"چینییەکان دەتوانن زۆر كار ههیه بکەین بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان
جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئهمریكا رایگهیاند، "چینییەکان دەتوانن زۆر كار ههیه بکەین بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان بە وەستاندنی مانۆڕە سەربازییە هاندەرەکانیان و هێورکردنەوەی دۆخهكه".
ویلایەتە یەکگرتوەکان بەردەوام دەبێت لە پەیوەندیە سەربازییەکانی لە بەرزترین ئاستدا لەگەڵ چین
هەروەها جەختیشی کردەوە، کە ویلایەتە یەکگرتوەکان بەردەوام دەبێت لە پەیوەندیە سەربازییەکانی لە بەرزترین ئاستدا لەگەڵ چین، سەرەڕای ڕاگەیاندنی پەکین بۆ هەڵپەساردنی چەند ڕێککەوتنێکی هەماهەنگی.
تایوان دوێنێ هەینی چهندین بۆمبی ئاگرینی بۆ دورخستنەوەی حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تهقاند كه بەسەر دورگەکانی کینمەن دهفڕین، ئهوهش بۆ ئاگادارکردنەوەی فڕۆکەکان.
سەربازانی تایوان لە دو ناوچەدا لە ئامادەباشییەکی بەرزدان
وەزارەتی بەرگری تایوان ڕایگەیاند، سەربازەکان لە دو ناوچەدا لە ئامادەباشییەکی بەرزدان، کە لە کەناری خاکی چین دورن.
چین گەورەترین مەشقی سەربازی ئەنجام دەدات، کە تا ئێستا لە دەوروبەری تایوان ئەنجامدراوە، بۆ نیشاندانی چەکە سەربازی و تەکنەلۆجییەکانی، کە هەندێکیان بۆ یەکەم جار دەردەکەون.
پەکین بەدوای ئەوەدا دەگەڕێت کە دهسهڵاتی خۆی بسەپێنێت بۆ لکاندنی تایوان بە وڵاتەکەی
لە رێگەی ئەم راهێنانانەوە، پەکین بەدوای ئەوەدا دەگەڕێت کە دهسهڵاتی خۆی بسەپێنێت بۆ لکاندنی تایوان بە وڵاتەکەی و هاوكات ئاگادارکردنەوەی واشنتن، کە پشتگیری دورگەی خۆبەڕێوەبەر دەکات.
چین مانۆڕەکانی خۆی لە شهش ئاڕاستە لە دەوروبەری تایوان دەستپێکردوە، کە نزیکەی 20 کیلۆمەتر دورە، وەک وەڵامێکی چین بۆ سەردانەکەی نێنسی پێلۆسی، سهرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان کە پەکین بە بەشێک لە خاکەکەی دەزانێت.