خه‌ندان-
رۆژی هه‌ینی سه‌رۆكی روسیا و سه‌رۆك كۆماری توركیا لەشاری سۆچی كۆبونه‌وه و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه، جه‌ختیان له به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگییه‌كان كردوه‌ته‌وه له دژی "رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان" له سوریا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شی نێوان ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكی توركیا، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا هەردو سەرکردە ئیرادەی هاوبەشیان دوپاتکردەوە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی تورکیا و ڕوسیا لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و بەپێی پابەندییە نێودەوڵەتییەکان.
هه‌ردو سه‌رۆك رازیبون به هەنگاوی جددی بۆ زیادکردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان لەسەر بنەمای هاوسەنگ
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، سەرەڕای هەمو ئەو تەحەدیاتەی هه‌ن، به‌ڵام هه‌ردو سه‌رۆك رازیبون به هەنگاوی جددی بۆ زیادکردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان لەسەر بنەمای هاوسەنگ و چارەسەرکردنی چاوەڕوانییەکانی هەردو وڵات لەبوارەکانی ئابوری و وزە لەچوارچێوەی گونجاندن و پتەوکردنی هاوکاری لەسەر ئەو کێشانەی کە ماوەیەکی زۆرە لەجێندای هەردو وڵات‌دا بون لەکەرتەکانی وەک گواستنەوە و بازرگانی.
هه‌ردو سه‌رۆك ئاماژەیان بە گرنگیی به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردو وڵات داوه
له‌باره‌ی دۆسیه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، هه‌ردو سه‌رۆك ئاماژەیان بە گرنگیی به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردو وڵات داوه بۆ چه‌سپاندنی سەقامگیریی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی لەو چوارچێوەیەدا هەردو سه‌رۆك دوپاتیانکردەوە، کە پەیوەندییە بنیاتنەرەکانی نێوان هەردو وڵات ڕۆڵیان هەبوە لە گەیشتن بەڕێککەوتننامەی ئیستانبوڵ لەسەر گواستنەوەی سەلامەتی دانەوێڵە و بەرهەمی خۆراک لەبەندەری ئۆکرانیاوە.
لەو دیدارەدا هه‌ردو سه‌رۆك سوربونی خۆیان بۆ هه‌ماهه‌نگی له شه‌ڕی دژی "رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان" ده‌ربڕی
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه، لەو دیدارەدا هه‌ردو سه‌رۆك تیشکیان خستە سەر دوایین پێشهاتەکانی سوریا، ئەردۆگان و پوتن گرنگیان بەپێشکەوتنی پرۆسەی سیاسیداوه بۆ گەیشتن بەچارەسەرێکی هەمیشەیی لەو وڵاتەدا، جه‌ختیانكرده‌وه له گرنگی پاراستنی یەکڕیزیی سیاسی و یەکپارچەیی خاکی سوریا، سوربونی خۆیان بۆ هه‌ماهه‌نگی له شه‌ڕی دژی "رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان" ده‌ربڕی.