خه‌ندان-
بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی رایگەیاند، لە کەرتی غەززەوە 100 موشەکیان ئاڕاستەی ئیسرائیل کردوە، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچەکانی ناو کەرتی غەززە به‌رده‌وامی هه‌یه.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی سكای نیوز، بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌ینی چەند موشەکێکیان ئاڕاستەی شارۆچکەکانی باشوری ئیسرائیل کردوه، ئه‌وه‌ش له وه‌ڵامی کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای بزوتنەوەكه و ده‌یان هاوڵاتی دیكه‌ی مه‌ده‌نی له بۆردومانێكی ئیسرائیل‌دا.
هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وامه
هێرشی موشه‌كی بۆ سه‌ر ئیسرائیل له‌كاتێكدایه، هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وامه و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینیش ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی له‌ناوچه‌كانی غه‌ززه ده‌ستپێكرد.
لە ئاکامی بۆردومانی سوپای ئیسرائیل 10 کەس مردون
وەزارەتی تەندروستی غەززە بڵاویکردەوە، لە ئاکامی بۆردومانی سوپای ئیسرائیل 10 کەس مردون، كه یه‌كێكیان کچێکی تەمەن پێنج ساڵانه و زیاتر لە 50 کەسیش برینداربون.