خه‌ندان-
هێزەکانی ئاسایش لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئه‌مڕۆ هەینی ده‌ستگیركردنی "تیرۆریستێكی مه‌ترسیدار"ی راگه‌یاند، له‌كاتێكدا هه‌وڵیداوه له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه بێته به‌غدای پایته‌خته‌وه.
هێزە ئەمنییەکان لەفڕۆکەخانەی بەغدا تیرۆریستێکی هەڵاتو به‌ناوی ئەحمەد خزعل ڕەشادیان دەستگیرکرد
سەرچاوەیەکی ئەمنی له پارێزگای به‌غدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، "هێزە ئەمنییەکان لەفڕۆکەخانەی بەغدا تیرۆریستێکی هەڵاتو به‌ناوی ئەحمەد خزعل ڕەشادیان دەستگیرکرد، لەکاتی هەوڵدان بۆ چونە ناو بەغدا لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە".
تۆمەتبارەکە لە ساڵی 1988 لە دایک بوە و لە تورکیا لە هه‌ڵهاتوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "تۆمەتبارەکە لە ساڵی 1988 لە دایک بوە و لە تورکیا لە هه‌ڵهاتوه و ویستویه‌تی بێنه ناو به‌غداوه و دو پاسپۆرتی هەڵگرتبو"، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه زانیاری دیكه‌ی ئاشكرا نه‌كردوه.