خه‌ندان-
محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌په‌یامێكدا پشتیوانی خۆی بۆ موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، " هیچ شێوەیەکیش ناتوانرێت داواكاریه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در پشتگوێبخرێت".
محه‌مه‌د حه‌لبوسی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "ئەنجومەنی نوێنەران نوێنەری گەلە، ئەو جەماوەرەش کە کۆیان کردۆتەوە بەشێکن لە قەوارەکەی و ویژدانی ئەو، کە ئیرادەیان له‌گه‌ڵ هەڵبژاردنی پێشوەختدایه وه‌ك له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دره‌وه داواكراوه و بە هیچ شێوەیەکیش ناتوانرێت پشتگوێبخرێت".
ئێمە پشتگیری لە بەردەوامبون لە هەڵبژاردنە پەرلەمانی و ناوخۆییەکان دەکەین لە ماوەی دیاریكراودا كه لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری رێكبكه‌ون
راشیگه‌یاندوه، "ئێمە پشتگیری لە بەردەوامبون لە هەڵبژاردنە پەرلەمانی و ناوخۆییەکان دەکەین لە ماوەی دیاریكراودا كه لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری رێكبكه‌ون، بۆ دوبارە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی دیموکراسی لە ژێر سەقفی دەستور و لێکتێگەیشتن، هاوتەریب لەگەڵ بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی وڵات".
چوارشه‌ممه‌ی رابردو، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی له‌باره‌ی دۆخی عێراق بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "ئه‌و خوازیاری خوێنڕشتن نیه، به‌ڵام وتوێژیشیان ئه‌زمونكردوه و هیچ سودێكی نه‌بوه، بۆیه داوا ده‌كات ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌نجام بدرێت".
له‌به‌رامبه‌ریشدا شه‌وی رابردو، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پشتگیری بۆ داواكاریه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه سیاسیه‌كان و به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان، به‌مه‌رجی كۆده‌نگی نیشتمانی و ره‌خساندنی كه‌شێكی گونجاو پشتیوانی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كه‌ن.