خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێك كه شۆفێره‌كه‌ی ئافره‌ت بو به‌هۆی خێراییه‌كی زۆره‌وه له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری خۆی كێشا به‌ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی گه‌شتیاردا و بوه هۆی مردنی دو كه‌س و برینداربونی دو كه‌سی دیكه.
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 4:00ی به‌ره‌به‌یان هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر ئاگاداركرانه‌وه به‌بونی ڕوداوێكی شێلان له شه‌قامی 100 مه‌تری نزیك سپۆرت سه‌نته‌ر شوێنی (غه‌زالی)، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد".
دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت كه‌وا شۆفێرێكی ئافره‌ت به ئۆتۆمبێلێك له جۆری (هۆندا ڤۆلسته‌ر) كه به خێراییه‌كی زۆر خۆی به ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی عه‌ره‌بدا كێشاوه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت كه‌وا شۆفێرێكی ئافره‌ت به ئۆتۆمبێلێك له جۆری (هۆندا ڤۆلسته‌ر) كه به خێراییه‌كی زۆر خۆی به ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی عه‌ره‌بدا كێشاوه كه له‌به‌غداوه به‌مه‌به‌ستی گه‌شتیاری و كه‌لوپه‌ل كڕین رویان له هه‌ولێر كردبو، ده‌رئه‌نجامی روداوه‌كه‌ش دو كه‌س مردون به‌ناوەکانی (ملازم دیانا محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، ره‌سوڵ كه‌مال عه‌بدولڕه‌حمان)
كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره، هه‌روه‌ها دو كه‌سی دیكه‌ش به‌ناوه‌كانی (نور محه‌مه‌د فه‌ره‌ج و ملازم ئه‌فنان ئیبراهیم تاهیر) برینداربون، دۆخی ته‌ندروستی ئه‌فسه‌ره برینداره‌كه‌ش ناجێگیره".
له‌شوێنی روداوه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه ڕێكخرا و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به‌ناوی (ز. م. ج.) له‌شوێنی روداوه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا، له‌ئێستاشدا به‌پێی مادده 24ی هاتوچۆ ڕاگیراوه و ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌شیدا داگیرا".