خه‌ندان-
سوهه‌یله سوڵتانی ئه‌ندامی ره‌وتی سادقون له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی زۆری ئاسته‌نگه‌كانه‌وه ئاسان نیه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌نجامبدرێت، جگه له‌وه‌ش پاره‌یه‌كی زۆری پێویسته و ده‌بێت یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش هه‌مواربكرێته‌وه.
سوهه‌یله سوڵتانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پشتگیری له هه‌ر چاره‌سه‌رێك ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی وڵات له‌و چه‌قبه‌ستوییه سیاسییه ده‌ربچێت، به‌ڵام نه‌ك له‌سه‌ر حیسابی دۆخی قه‌یرانی عێراق، به‌ڵكو بۆ خزمه‌تكردنی وڵات له پله‌ی یه‌كه‌مدا و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی گشتی بێت".
ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی نوێ ئاسان نییه، چونكه ئاسته‌نگه‌كان زۆرن
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی نوێ ئاسان نییه، چونكه ئاسته‌نگه‌كان زۆرن كه دیارترینیان گۆڕینی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانه و ئه‌مه‌ش داواكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و دادگای فیدڕاڵییه، ده‌بێت ئه‌ژماركردنی ئه‌لیكترۆنی و میكانیزمی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه جگه له گۆڕینی ته‌واوی ستافی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێستا".
ده‌بێت یاساكانی په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردن له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا په‌سه‌ند بكرێن
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ده‌بێت یاساكانی په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردن له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا په‌سه‌ند بكرێن، جگه له ده‌ستێوه‌ردانی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی، بونی سوپای مرۆیی بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه، دواجاریش خه‌رجكردنی بڕه پاره‌یه‌كی زۆری پێویسته".
"هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ناو ئه‌م ئاسته‌نگانه‌دا له‌ماوه‌ی ساڵێك یاخود ساڵێك و شه‌ش مانگی داهاتودا ئه‌نجام نادرێت
سوهه‌یله سوڵتانی ئاشكراشیكرد، "هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ناو ئه‌م ئاسته‌نگانه‌دا له‌ماوه‌ی ساڵێك یاخود ساڵێك و شه‌ش مانگی داهاتودا ئه‌نجام نادرێت، چونكه ئه‌م ئاماده‌كاریانه پێویستیان به كاتێكی زیاتره".
چوارشه‌ممه‌ی رابردو، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی له‌باره‌ی دۆخی عێراق بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "ئه‌و خوازیاری خوێنڕشتن نیه، به‌ڵام وتوێژیشیان ئهزمونكردوه و هیچ سودێكی نه‌بوه، بۆیه داوا ده‌كات ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌نجام بدرێت".
له‌به‌رامبه‌ریشدا شه‌وی رابردو، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پشتگیری بۆ داواكاریه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه سیاسیه‌كان و به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان، به‌مه‌رجی كۆده‌نگی نیشتمانی و ره‌خساندنی كه‌شێكی گونجاو پشتیوانی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كه‌ن.