خه‌ندان-
وانگ یی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین به سێرگی لاڤرۆڤی هاوتا ڕوسییهكهی ڕاگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی نانسی پيڵۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا بۆ تایوان "كۆمیدیایه‌كی قێزه‌ون"ه، هیچ كه‌س و هیچ هێزێكی سیاسیش، ناتوانێت تایوان له چین جیا بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری پۆنۆم پێنی پایته‌ختی كه‌مبۆدیا، وانگ یی له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سێركی لاڤرۆڤ رایگه‌یاندوه، "بێگومان ئێمه ناچارین به توندی وه‌ڵامی ئه‌م سه‌ردانه‌ی پيڵۆسی بۆ تایوان بده‌ینه‌وه، په‌كین ئاگاداری ئه‌و به‌یاننامه‌یه بوه كه ئه‌و كاته له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌ركرابو، كه تیایدا ڕه‌خنه‌ی له كرده‌وه‌كانی ئه‌مریكا گرتوه".
سه‌ردانه به‌په‌له‌كه‌ی پيڵۆسی بۆ تایوان پێشێلكردنی جددی بنه‌مای رێكه‌وتنه دو قۆڵییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چین بو
وانگ یی باسی له‌وه‌شكردوه، "سه‌ردانه به‌په‌له‌كه‌ی پيڵۆسی بۆ تایوان پێشێلكردنی جددی بنه‌مای رێكه‌وتنه دو قۆڵییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چین بو، پێشێلكارییه‌كی جددییه بۆ سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی چین".
هیچ كه‌س و هیچ هێزێكی سیاسی یه‌ك وڵاتیش، ناتوانێت تایوان له چین جیا بكاته‌وه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی رۆژئاوا بۆ ده‌ستكاریكردنی پرسی تایوان هیچی لێناكه‌وێته‌وه و "هیچ كه‌س و هیچ هێزێكی سیاسی یه‌ك وڵاتیش، ناتوانێت تایوان له چین جیا بكاته‌وه".
له میانی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ئاسیا و زه‌ریای هێمن، نانسی پيڵۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا سه‌ردانی تایوانی كرد، ئه‌مه‌ش بوه سه‌ردانی یه‌كه‌م سیاسه‌تمه‌داری باڵای ئه‌مریكی كه له ماوه‌ی چاره‌ك سه‌ده‌یه‌كدا سه‌ردانی ئه‌و دورگه‌یه بكات.
لای خۆیه‌وه، وڵاتی چین چه‌ندین جار هۆشداری داوه‌ته لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه و رایگه‌یاندوه، "وه‌ڵامی چین توند و قورس ده‌بێت"، له ئه‌نجامی ئه‌م سه‌ردانه‌شدا، ئاستی گرژی له گه‌روی تایوان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌ته‌وه.