خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئه‌گه‌ری تۆزێكی سوك له زۆربه‌ی ناوچه‌كان هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه‌ركوك و ناوچه‌كانی باشوری هه‌رێم، پله‌كانی گه‌رماش 1-2 پله نزم ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئاسمان به شێوه‌یه‌كی گشتی ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بونی تۆزێكی سوك به به‌ردوامی، كاریگه‌ریه‌كه‌ی زیاد ده‌كات له كاته‌كانی ئێواره‌دا، خێرای با مامناوه‌ند واته له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌كاتژمێرێكدا.
سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ تۆزێكی سوك به درێژایی كاته‌كان
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ تۆزێكی سوك به درێژایی كاته‌كان، كاریگه‌ری تۆزه‌كه زیاتر ده‌بێت له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوك و به‌شێك له ناوچه‌كانی باشوری هه‌رێم، پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی ڕۆژی پێش‌و.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 45
سلێمانی : 43
دهۆك : 44
كه‌ركوك : 46
هه‌ڵه‌بجه : 45
سۆران : 44
راپه‌رین : 44
گه‌رمیان: 48
