خه‌ندان-
بانكی رافده‌ین ئه‌مڕۆ هه‌ینی داوای له هاوڵاتیان كرد كه قیستی دره‌نگانی مانگانه‌ی قه‌رزه‌كانیان بده‌ن و راشیگه‌یاند، "هه‌ركه‌سێك مانگانه پابه‌ندی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان نه‌بێت، رێكاری توندی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گرنه‌به‌ر".
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكی رافده‌ین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هه‌ندێك هاوڵاتی هه‌ن كه ئاماده نین پاره‌ی پاره‌ی مانگانه‌ی قه‌رزه‌كانیان بگێڕنه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قه‌رزی خانوبه‌ره‌یان له بانك وه‌رگرتوه، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا بانكه‌كه رێكاری یاسایی به‌پێی یاسای به‌ده‌ستهێنانی پاره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌گرێته‌به‌ر، جگه له سه‌پاندنی غه‌رامه‌ی دواكه‌وتنی قه‌رزه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی سودمه‌ندبون".
ڕه‌تكردنه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی پاره زیان به هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ڕه‌تكردنه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی پاره زیان به هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت، قه‌رزه‌كانیان له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه ده‌كات، و ده‌یانخاته به‌رده‌م لێكه‌وته‌ی یاسایی توند".
ده‌رفه‌ت ده‌درێت به كه‌سانی دیكه سودمه‌ند بن له‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی بانكه‌كه پێشكه‌شی ده‌كات
بانكی رافده‌ین داوای له "هاوڵاتیان كرد دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ریان خێراتر بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی پاراستنی داهاتی گشتی، به‌مه‌ش ده‌رفه‌ت ده‌درێت به كه‌سانی دیكه سودمه‌ند بن له‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی بانكه‌كه پێشكه‌شی ده‌كات له داهاتی قیست و پاره دواكه‌وتوه‌كان".
كه‌سانی به‌شدار له‌بانكی ڕافیده‌ین، ده‌توانن قه‌رزی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر موچه‌كانیان وه‌ربگرن و مانگانه بڕێك له‌موچه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌و بانكه‌وه وه‌رده‌گیرێته‌وه، تا ئێستا هه‌ردو بانكی ڕافده‌ین و ڕه‌شید كه دو بانكی نیمچه فه‌رمین، سه‌ره‌ڕای چه‌ند هه‌وڵێكیش، به‌ڵام لقه‌كانیان له‌شاره‌كانی هه‌رێم ده‌ستبه‌كارنه‌بونه.