خه‌ندان-
عه‌باس مالیكی سه‌ركرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێشنیاریكردوه، پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی پێكبهێندرێت و دواتر ده‌ست به‌ئاماده‌كاریه‌كان بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.
عه‌باس مالیكی له لێدوانێكدا به ئاژانسی "المعلومه"ی راگه‌یاند، حكومه‌تی ئێستا كاربه‌ڕێكه‌ره سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی پێشوی كردوه و سه‌ركه‌وتو نه‌بوه، بۆیه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوایكردوه، ئه‌م حكومه‌ته بگۆڕدرێت به پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌رانه دور له‌و ساخته‌كارییه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردو ڕویداوه".
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كارده‌كات بۆ گۆڕینی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان
وتیشی، "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كارده‌كات بۆ گۆڕینی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، دواتریش ده‌چێته دوای ئه‌و رێكارانه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێویستن تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنی نوێ ئه‌نجامده‌درێت".
ئه‌و دۆخه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ئێستا ھه‌یه به‌رگه‌ی دواكه‌وتنی پێكھێنانی حكومه‌ت بۆ ساڵێكی دیكه ناگرێت
عه‌باس مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "ئه‌و دۆخه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ئێستا ھه‌یه به‌رگه‌ی دواكه‌وتنی پێكھێنانی حكومه‌ت بۆ ساڵێكی دیكه ناگرێت، دوای زیادبونی زۆرێك له قه‌یرانه‌كان كه له ئه‌نجامی دواكه‌وتنی پێكھێنانی حكومه‌ت سه‌ریان ھه‌ڵدا".
حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر مافی ئه‌وه‌ی نییه بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ربكات
له‌لای خۆشیه‌وه، جاسم موسه‌وی ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاندوه، "حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر مافی ئه‌وه‌ی نییه بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ربكات، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش بڕوای به زمانی دیالۆگ و پشتبه‌ستن هه‌یه، له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی ده‌ستوری و یاساكاندا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بانگه‌وازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات".