تۆمەتبارێك هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كوژێت و خۆی و براژنه‌كه‌شی بریندارده‌كات

08:17 - 05/08/2022

6720جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌ پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردو هاوڵاتیه‌كی عه‌ره‌ب له‌ گوندێكی كوردنشینی سنوری ناحیه‌ی شوان هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتوه‌ و خۆی و براژنه‌كه‌شی برینداركردوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، له‌ گوندی سه‌قزلی سه‌ر ناحیه‌ی شوانی پارێزگای كه‌ركوك، به‌هۆی دروستبونی كێشه‌ و ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوانیان، پیاوێك ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی و براژنه‌كه‌شی كردوه‌، پاشانیش گوللـه‌یه‌كی به‌خۆیه‌وه‌ ناوه‌.

له‌ئه‌نجامی روداوه‌كه‌، هاوسه‌ری تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌ كوژراوه‌

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رونیكرده‌وه‌، له‌ئه‌نجامی روداوه‌كه‌، هاوسه‌ری تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌ كوژراوه‌، خۆی و براژنه‌كه‌شی به‌سه‌ختی برینداربون، له‌ئێستاشدا له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری كه‌ركوك.

تا ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌ نه‌زانراوه‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌ نه‌زانراوه‌، به‌ڵام پێده‌چێت به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ بوبێت، ئه‌و خێزانه‌ش پێشتر دانیشتوی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر بون له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ به‌مه‌به‌ستی شوانكاری و به‌خێوكردنی مه‌ڕو ماڵات رویان له‌ گوندی سه‌قزلی كردوه‌ كه‌ گوندێكی كورد نشینه‌.

نیشانەکردن

كه‌ركوك