خه‌ندان-
چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری بۆ داواكاریه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه سیاسیه‌كان و به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان، به‌مه‌رجی كۆده‌نگی نیشتمانی و ره‌خساندنی كه‌شێكی گونجاو پشتیوانی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كه‌ن.
چوارچێوەی هەماهەنگی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پشتگیریی خۆمان بۆ هەر ڕێگەیەکی دەستوری بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسییەکان و بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی خەڵک دوپاتده‌كه‌ینه‌وه، لەوانەش هەڵبژاردنی پێشوەختە دوای بەدەستهێنانی کۆدەنگی نیشتمانی و ڕەخساندنی کەشێکی له‌بار بۆ ئەنجامدانی.
پێش هه‌مو هه‌نگاوێك پێویسته کار لەسەر ڕێزگرتن لە دامودەزگا دەستورییەکان بكرێت
راشیگه‌یاندوه، "پێش هه‌مو هه‌نگاوێك پێویسته کار لەسەر ڕێزگرتن لە دامودەزگا دەستورییەکان و کارەکانیان په‌ك نه‌خرێن، داواكاری ئێمه‌ش وەک یاسا و دەستور و بەرژەوەندی خەڵک دەمێنێتەوە".
دوێنێ چوارشه‌ممه موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی لەبارەی دۆخی عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئەو خوازیاری خوێنڕشتن نیە، بەڵام وتوێژیشیان ئەزمونکردوە و هیچ سودێکی نەبوە، بۆیە داوا دەکات ئەم خولەی پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت".