خه‌ندان-
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ لهپهیامێكدا ره‌تیكرده‌وه، ئه‌ندامانی جوڵانه‌وه‌كه‌ی دهستگیركرابن و راشیگه‌یاند، "هه‌رچی بكه‌ن خه‌ڵك سارد ناكه‌نه‌وه و خه‌ڵك ناترسێنن، رۆژی شه‌ممه رۆژی راچه‌ڵه‌كاندن و گوێبایانی ده‌سه‌ڵاته و هه‌موان له‌سه‌ر شه‌قامن".
شاسوار عه‌بدولواحید له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "رۆژی شه‌ممه رۆژی ماف وه‌رگرتنه‌وه‌ی خۆت و راچهڵهكاندنی ده‌سه‌ڵاته، ئه‌وه‌ی به ئازادی له دایكبوه، ئه‌وا داوای مافی خۆی ده‌كات، ئه‌وه‌شی به ئاشكرا یان به نهێنی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاته، ئه‌وا دژی ئه‌م داواكردنهی ماف و راچڵهكاندهی ده‌سه‌ڵاته و ئه‌مرۆ ماسكه‌كان هه‌موی ده‌كه‌ونه خواره‌وه".
جاران ده‌مانوت ده‌ستگیر گراوین، نه‌یاره‌كانمان ده‌یانوت درۆ ده‌كه‌ن
راشیگه‌یاندوه، "جاران ده‌مانوت ده‌ستگیر گراوین، نه‌یاره‌كانمان ده‌یانوت درۆ ده‌كه‌ن له ئوتێلێكی خۆش بون، ئێستا ده‌ڵێین ده‌ستگیر نه‌كراوین، ده‌ڵێن وه‌ڵا ده‌ستگیر كراون".
وه‌ڵاهی هه‌رچی بكه‌ن خه‌ڵك سارد ناكه‌نه‌وه و خه‌ڵك ناترسێنن
شاسوار عه‌بدولواحید ده‌شڵێت، "وه‌ڵاهی هه‌رچی بكه‌ن خه‌ڵك سارد ناكه‌نه‌وه و خه‌ڵك ناترسێنن، رۆژی شه‌ممه رۆژی راچه‌ڵه‌كاندن و گوێبایانی ده‌سه‌ڵاته و هه‌وان له‌سه‌ر شه‌قامن".
داواكارم له دڵسۆزان و مرۆڤه مه‌رد و ئازاكان كه رێگه‌نه‌ده‌ن ده‌سه‌ڵات و میدیا و رێكخراوه‌كانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات بتانترسێن
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "داواكارم له دڵسۆزان و مرۆڤه مه‌رد و ئازاكان كه رێگه‌نه‌ده‌ن ده‌سه‌ڵات و میدیا و رێكخراوه‌كانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات بتانترسێن و ترس بڵاوبكه‌نه‌وه، هه‌مومان شه‌ممه له مه‌یدانه‌كانی ئازادین".