خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران رایگه‌یاند، پیلانێكی چه‌كدارانی داعشیان پوچه‌ڵكردۆته‌وه كه له عێراق و توركیاوه هاتبون و ده‌یانویست هێرش بۆ سه‌ر به‌شداربوانی "كاروانه‌كانی ماته‌مینی حوسێنی" له ناوخۆی ئێران ئه‌نجام بده‌ن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه، له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردودا، 10 ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن، كه دزه‌یان كردبوه ناو وڵاته‌كه‌وه بۆ به ئامانجگرتنی ڕێوڕه‌سمه‌كانی ماته‌مینی به بۆنه‌ی مانگی موحه‌ڕه‌م و یادكردنه‌وه‌ی كوژرانی ئیمام حسێن و شوێنه‌كه‌وتوانی".
ئیسرائیل په‌نای بردۆته به‌ر به‌كارهێنانی پاشماوه‌كانی داعش بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئیسرائیل، دوای "شكستی گه‌وره‌ی خۆی له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردودا له ته‌قاندنه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی ژیانی له‌ناو وڵات‌دا به به‌كارهێنانی چه‌كدارانی جوداخواز (كۆمه‌ڵه)، ویستویه‌تی ئه‌و شكسته ترسناكه په‌رده‌پۆش بكات و مۆڕاڵی گه‌له‌كه‌ی به‌رز بكاته‌وه، بۆیه په‌نای بردۆته به‌ر به‌كارهێنانی پاشماوه‌كانی داعش بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی".
هێزه ئه‌منییه‌كان، دوای چاودێریكردنی دزه‌كردنیان بۆ ناو وڵات، له ناوچه‌كانی رۆژئاوا و باشوری ئێران تیرۆرسته‌كانیان ده‌ستگیركردوه
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، "هێزه ئه‌منییه‌كان، دوای چاودێریكردنی دزه‌كردنیان بۆ ناو وڵات، له ناوچه‌كانی رۆژئاوا و باشوری ئێران تیرۆرسته‌كانیان ده‌ستگیركردوه، هه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته و ته‌قه‌مه‌نی و ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی و چه‌كدا گرتوه كه له‌به‌رده‌ستیاندابوه".
له هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی تیرۆرسته‌كاندا دو له هێزه‌كانی برینداربون
وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران رونیشیكردوه‌ته‌وه، "له هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی تیرۆرسته‌كاندا دو له هێزه‌كانی برینداربون، به پله‌ی جیاواز، له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن له‌لایه‌ن یه‌كێك له چه‌كداره‌كانه‌وه پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستگیربكرێن".