دهۆك؛ پێكدادانی دو ئۆتۆمبێل مردنی دو كه‌س و برینداربونی حه‌وت كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه‌

09:46 - 04/08/2022

8155جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ئه‌نجامی پێكدادانی نێوان دو ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگای نێوان قه‌زای شێخان بۆ پارێزگای موسڵ، دو كه‌س مردن و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.

ئازاد ته‌ها وته‌بێژی هاتوچۆی دهۆك له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان قه‌زای شێخان و پارێزگای موسڵ له‌نزیك گوندی ركابا پێكدادان له‌نێوان دو ئۆتۆمبێلی جۆره‌كانی ئۆپڵ ئۆمیگا و BMW رویدا.

له‌ئه‌نجامی روداوه‌كه‌ دو كه‌س كۆتایی به‌ژیانیان هات

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئه‌نجامی روداوه‌كه‌ دو كه‌س كۆتایی به‌ژیانیان هات و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، زیانی زۆری ماددیش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وتوه‌.

ساڵانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی روداوه‌كانی هاتوچۆوه‌، سه‌دان كه‌س ده‌بنه‌ قوربانی، به‌وته‌ی پسپۆڕانی بواره‌كه‌ش، هۆكاری زۆربه‌ی روداوه‌كان بۆ خێرایی و خراپی شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

نیشانەکردن

رووداوی هاتوچۆ