دو كه‌س كه‌ به‌شێوازێكی ناشرین ڕێیانكردوه‌و بتڵی شوشه‌یان گرتۆته‌ ئۆتۆمبێلێك ده‌ستگیركران

09:21 - 04/08/2022

3461جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، "مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سیته‌ك دو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌شێوازێكی ناشرین له‌ناو تونێلی پێشڕه‌و ڕێیانكردوه‌و بتڵی شوشه‌یان گرتۆته‌ ئۆتۆمبێلێك".

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌ ڤیدیۆییه‌ك بڵاوبۆته‌وه‌ كه‌ تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئۆتۆمبێلێك دو سه‌رنشینی تێدابوه‌ له‌ناو تونێلی پێشڕه‌و له‌شاری سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی ناشرین ڕێده‌كه‌ن و بتڵی شوشه‌ ده‌گرنه‌ ئۆتۆمبێلێك.

سه‌ره‌نجام توانرا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌ردو تۆمه‌تبار

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكه‌ی پۆلیسی سیته‌كی ڕاسپارد كه‌ به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران، سه‌ره‌نجام توانرا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌ردو تۆمه‌تبار".

هه‌ریه‌ك له‌ ( س ، ج ، ع ) له‌دایكبوی 1991، (ش ، ع ، ح) له‌دایكبوی 1991 ده‌سگیربكه‌ن

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "هه‌ریه‌ك له‌ ( س ، ج ، ع ) له‌دایكبوی 1991، (ش ، ع ، ح) له‌دایكبوی 1991 ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌دا كه‌ به‌تۆمه‌تباران بوه‌، له‌ئێستادا هه‌ردو تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وه‌مه‌".

نیشانەکردن

سلێمانی