خه‌ندان-
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له وه‌زیری بازرگانی سه‌باره‌ت به سه‌به‌ته‌ی خۆراك ته‌واو بوه، قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كانیشی ده‌گاته 220 ملیار دینار بۆ هه‌ردو مانگ جارێك.
هادی سه‌لامی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، لیژنه‌كه دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی وه‌زیری بازرگانی ته‌واو بوه سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌تی گه‌نده‌ڵی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆژه‌ی سه‌به‌ته‌ی خۆراك هه‌بوه، كه بڕیاره خزمه‌ت و سودی بۆ هاوڵاتی هه‌بێت.
به‌م نزیكانه لێپرسینه‌وه له وه‌زیری بازرگانی ئه‌نجامده‌درێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌م نزیكانه لێپرسینه‌وه له وه‌زیری بازرگانی ئه‌نجامده‌درێت، هه‌روه‌ها دۆسیه‌كه‌ش له‌سه‌ر ڕه‌فه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌بێت، تا واده‌یه‌ك بۆ لێپرسینه‌وه‌كه دیاریده‌كرێت".
هادی سه‌لامی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، به‌های گه‌نده‌ڵی له گرێبه‌ستی پڕۆژه‌ی سه‌به‌ته‌ی خۆراكدا بۆ هه‌ر دو مانگ جارێك ده‌گاته 220 ملیار دینار.