موقته‌دا سه‌در: له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزیدا پێویسته‌ چاكسازی راسته‌قینه‌ هه‌بێت

06:18 - 04/08/2022

1765جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

موقتەدا سەدر، رێبه‌ری ڕەوتی سەدر، پەیامی ئاڕاسته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كرد و رایگه‌یاند، پێویسته‌ له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزیدا چاكسازی راسته‌قینه‌ و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران هه‌بێت، "ناشبێت حه‌شدی شه‌عبی لایه‌نگری هیچ لایه‌نێكی شیعه‌كان بكات".

موقته‌دا سه‌در له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "كه‌سانێك هه‌ن كه‌ ئامێری یه‌كڕیزی و دابه‌شنه‌بون ریزه‌كانی شیعه‌ لێده‌ده‌ن، به‌ڕاستی ئه‌مه‌ بابه‌تێكی زۆر گرنگه‌، به‌و پێیه‌ی شاراوه‌ نییه‌ كه‌ یه‌كڕیزی ده‌بێت به‌پێی ئه‌و ڕێسا گشتییانه‌ بێت كه‌ هه‌ن له‌گه‌ڵ یاسا ئاسمانییه‌كان و حوكمه‌ یاساییه‌كان و سیستمه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكی چاره‌سه‌ر و خاوه‌ن په‌یمانه‌وه‌ ناسراون، ئه‌گه‌رنا ڕونكردنه‌وه‌ چی ده‌بێت بۆ جیاوازی ئیمامه‌ پاكه‌كان له‌گه‌ڵ ئامۆزاكانیان (به‌نی عه‌باس) تا هاته‌ سه‌ر كوشتنی ئیمامه‌ پاكه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ".

یه‌كڕیزی هێزه‌ شیعیه‌كان له‌ ئێستادا زۆر گرنگه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی نیشتمان و ره‌تكردنه‌وه‌ی وابه‌سته‌یی بێت

سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، یه‌كڕیزی هێزه‌ شیعیه‌كان له‌ ئێستادا زۆر گرنگه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی نیشتمان و ره‌تكردنه‌وه‌ی وابه‌سته‌یی و چاكسازی راسته‌قینه‌ و ره‌تكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵه‌كان و لێپرسینه‌وه‌یان بێت له‌ خزمه‌تكردنی هه‌ژاران".

هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نابێت سه‌ر به‌ هیچ به‌ره‌یه‌كی شیعه‌كان بن

ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، گرنگه‌ سه‌رنج ڕابكێشین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ نابێت چاوپۆشی لێ بكرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ره‌ی ره‌وتی سه‌در و به‌ره‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ برا خۆشه‌ویسته‌كانمان له‌ناو حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به‌ یه‌كێك له‌م دو لایه‌نه‌ن، به‌ڵام دڵنیام كه‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵ مندا بۆچونیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ وتم سه‌باره‌ت به‌ داوای یه‌كڕیزی له‌ چوارچێوه‌ی ئایدیۆلۆژی ئاسمانی و ئایینی و مرۆیی و نابێت سه‌ر به‌هیچ لایه‌نێك بن.

Image

Image

Image