خه‌ندان-
بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان كه فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌فغانستان ده‌كات، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی بونی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری سه‌ركرده‌ی قاعیده له‌و وڵاته نه‌بوه.
به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز، تاڵیبان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌كه "له ئه‌فغانستان داوایان له ده‌زگای هه‌واڵگری كردوه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و جددی له روداوه‌كه ئه‌نجامبده‌ن".
ئه‌مه یه‌كه‌م لێدوانی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌كه‌یه له‌سه‌ر كوشتنی زه‌واهیری له كابول یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردو له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكیه‌وه كوژرا.
سه‌ركرده‌كانی تاڵیبان كوژرانی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیریان پشتڕاست نه‌كرده‌وه
سه‌ركرده‌كانی تاڵیبان له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا بێده‌نگ بون به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها كوژرانی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیریان پشتڕاست نه‌كرده‌وه، كه ئاماده‌نه‌بونی ئه‌و ڕێكخراوه گورزێكی تونده له ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كه دوای كوژرانی ئوسامه بن لادن ڕێبه‌ری پێشوی رێكخراوه‌كه.
ئه‌و خانوه‌ی كه كراوه‌ته ئامانج چۆڵ بوه
له هه‌ژماری سه‌ره‌تاییدا، سه‌ركرده‌كانی تاڵیبان ڕودانی هێرشی فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكهیان پشتڕاستكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕایانگه‌یاندوه، "ئه‌و خانوه‌ی كه كراوه‌ته ئامانج چۆڵ بوه".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سوهه‌یل شه‌هین، نوێنه‌ری تاڵیبان كه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ڕاسپێردراوه و بنكهكهی له دۆحه‌یه، به ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاندوه، تاڵیبان لێكۆڵینه‌وه له "تۆمه‌ته‌كانی ئه‌مریكا" ده‌كات كه زه‌واهیریان له هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌واندا كوشتوه.