خه‌ندان-
له‌كۆبونه‌وه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاردرا كاربكرێت بۆ یه‌كهه‌ڵوێستی هێزه سیاسییه كوردستانیه‌كان لە بەرامبەر ئەو ئالەنگاریانەی کە ڕوبەروی عێراق و ھەرێمی کوردستان بونەتەوە.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی بافڵ تاڵه‌بانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ پێنجشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆبونەوە، لەکۆبونەوەکەدا ھەریەک لە قوباد تاڵه‌بانی و د.فوئاد حسێن ئامادەبون.
گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکران بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکران بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشھاتەکانی و لە پێناو یکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی".
بڕیاردراوه کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان بكرێت
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی بڕیاردراوه کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئالەنگاریانەی کە ڕوبەروی عێراق و ھەرێمی کوردستان بونەتەوە و کۆبونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێبدرێت".
