خه‌ندان-
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی توانیویانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌نها له دوێنێ 400 سه‌ربازی ئۆكرانی بكوژن و له ده‌ستپێكی ئۆپراسیۆنه‌كانیشیانه‌وه، سێ هه‌زار و 251 موشه‌ك (هاژه‌ك) هاوێژ، چوار هه‌زار و 696 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی سوپای ئۆكرانیا بته‌قێننه‌وه.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Russia Today، ئیگۆڕ كۆناشێنكۆوڤ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند، له رێگه‌ی به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئۆپراسۆنێكی تایبه‌ت له‌لایه‌ن هێزی بۆشایی ئاسمای روسی سه‌ر به هێزه ئاسمانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، تاوانیویانه 400 سه‌ربازی ئۆكرانی بكوژن و 130 سه‌ربازی كه‌تیبه‌ی هێزه بیانه‌كانی سوپای ئۆكرانیایان كوشتوه.
ته‌نها له 24 كاتژمێری رابردودا، توانیومانه 194 زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئۆكرانیا تێكبشكێنن
وتیشی، "ته‌نها له
24 كاتژمێری رابردودا، له هێرشه‌كانی هێزی بۆشایی ئاسمای وڵاته‌كه‌ماندا توانیومانه
194 زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئۆكرانیا، سێ تۆپهاوێژی (
BM-21 Grad) و موشه‌ك (هاژەک) هاوێژی هاوته‌رزیش تێكبشكێنن".
261 فڕۆكه‌ی جه‌نگی، 145 هێڵیكۆپته‌ر و هه‌زار و 673 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بخه‌نه خواره‌وه
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له ده‌سپێكی ئۆپراسۆنی (
پارێزگاریكردن له ناوچه‌كانی دۆنباس)ه‌وه توانیویانه،
261 فڕۆكه‌ی جه‌نگی،
145 هێڵیكۆپته‌ر و
هه‌زار و 673 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بخه‌نه خواره‌وه.
سێ هه‌زار و 251 موشه‌ك (هاژه‌ك) هاوێژ، چوار هه‌زار و 696 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی سوپای ئۆكرانیایان ته‌قاندوه‌ته‌وه
باسی له‌وه‌شكردوه،
چوار هه‌زار و 244 تانك و زرێپۆش،
سێ هه‌زار و 251 موشه‌ك (هاژه‌ك) هاوێژ،
چوار هه‌زار و 696 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و
768 تۆپهاوێژی مامناوه‌ند و دورمه‌ودای سوپای ئۆكرانیایان ته‌قاندوه‌ته‌وه.