خه‌ندان-
به‌رپرسی ده‌سته‌ی پیشه‌یی ئێمبوڵانسه‌كانی وڵاتی یوگاندا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، دروستبونی لافاو و به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئاستی ئاوی روباره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كۆتایی به ژیانی 24 هاوڵاتی هێناوه و پێنج هه‌زار و 600 بێلانه بون، سه‌رچاوه‌ی ئاوی پاكیش له 400 هه‌زار هاوڵاتی بڕدراوه.
به‌پێی رۆژنامه‌ی The Guardianی بریتانی، جه‌وسف سینكه‌مبا، به‌رپرسی ده‌سته‌ی پیشه‌یی ئێمبوڵانسه‌كانی وڵاتی یوگاندا ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، به‌هۆی دروستبونی لافاو و بارینی بارانێكی زۆر و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی روباره‌كان زیاتر له پێنج هه‌زار و 600 بێلانه بون و زیاتر له 20 كیلۆمه‌تر دوجاش زه‌وی دانه‌وێڵه فه‌وتاوه.
ئه‌گه‌ر هاوكاری حكومه‌ت نه‌بێت رۆژانی داهاتو برسێتی روبه‌ڕوی هاوڵاتیان ده‌بێته‌وه
وتیشی، "زۆربه‌ی هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌واوی ماڵ و سامانه‌كانیان له‌ده‌ستداوه و بۆ چه‌ند رۆژی داهاتوش ئه‌گه‌ر هاوكاری حكومه‌ت نه‌بێت روبه‌ڕوی برسێتی ده‌بنه‌وه و سه‌ره‌ڕیان ده‌یان سه‌نته‌ری به‌هاناوه‌چونی خێرامان بونیاد ناوه، به‌ڵام به‌گشتی منداڵان روبه‌ڕوی مه‌ترس بونه‌ته‌وه و له به‌هانه‌وه‌چونی هاوڵاتیانمان به‌رده‌وامین".
24 هاوڵاتی تا ئێستا به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه كۆتایی به ژیانیان هاتوه و 400 هه‌زار هاوڵاتیش تا ئێستا ئاوی پاكیان له‌به‌رده‌ستدا نییه
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌رپرسانی ته‌ندروستی یوگاندا رایانگه‌یاند،
24 هاوڵاتی تا ئێستا به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه كۆتایی به ژیانیان هاتوه و
400 هه‌زار هاوڵاتیش تا ئێستا ئاوی پاكیان له‌به‌رده‌ستدا نییه و سه‌رچاوه‌ی ئاوی پاك نه‌ماوه و به‌هاناوه‌چونی ته‌ندروستی و فریاگوزاری خێراش له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه پێویستی سه‌ره‌كییه و "تا دێت بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت".
100 هه‌زار هاوڵاتیش گواستراونه‌ته‌وه
هه‌روه‌ها، به‌رپرسانی كه‌شناسی نه‌ته‌وه‌یی یوگاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه، هاوڵاتیان و حكومه‌تیان له بارین بارانی به‌خوڕ و به‌رزبونه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ی روباره‌كان ئاگاداركردوه‌ته‌وه، تا ئێستا توانراوه دو
هه‌زار و 500 هاوڵاتی له رێره‌وه‌كانی لافاوه‌كه دروبخرێنه‌وه و
100 هه‌زار هاوڵاتیش گواستراونه‌ته‌وه.