خەندان-
ئەمڕۆ پێنجشەممە، چین دەستی بە مانۆڕە سەربازییەکانی لەنزیک تایوان کرد و کە بە وتەی میدیای سەرمی وڵاتەکە گەورەترین مانۆڕە کە تائێستا ئەنجامی دابێت وبڕیارە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام بێت.
مانۆڕە سەربازییەکەی چین لە نزیک نیمچە دورگەی تایوان دەستیپێکردوە
کەناڵی سی سی تی ڤی، چینی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڵاویکردوەتەوە،"مانۆڕە سەربازییەکەی چین لە نزیک نیمچە دورگەی تایوان دەستیپێکردوە و ماوەی چەند رۆژێک دەخایەنێت، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو هەنگاوە خراپانەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەم دواییانەدا سەربارەت بەو وڵاتە ناویەتی".
بەرپرسانی چین هۆشداریان داوە لە هەر هەنگاوێکی جوداخوازی
ئاماژەی بەوەشکردوە،"بەرپرسانی چین هۆشداریان داوە لە هەر هەنگاوێکی جوداخوازی کە هەوڵبدرێت لە رێگەیەوە تایوان سەربەخۆیی بەدەستبهێنێت".
سوپای رزگاری نیشتیمانی چینی، مانتۆڕە سەربازییەکەی لە ئاو و ئاسمانی دەوروبەری نیمچەدورگەی تایوان ئەنجام دەدات
ئاشکراشیکردوە،"سوپای رزگاری نیشتیمانی چینی، مانتۆڕە سەربازییەکەی لە ئاو و ئاسمانی دەوروبەری نیمچەدورگەی تایوان ئەنجام دەدات، کە خۆی لە شەش پێگەی دیاریکراودا دەبینێتەوە، رۆژی یەکشەممەی داهاتو7ی (ئاب/8)ی 2022 لە کاتژمێر(4:00) بە کاتی گرینچ کۆتایی دێت".
مانۆڕەکە لە باکور و رۆژهەڵات و باشور و 12 میل لە ئاوی هەرێمی تایوان ئەنجامدەدرێت
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە، مانۆڕەکە لە باکور و رۆژهەڵات و باشور و 12 میل لە ئاوی هەرێمی تایوان ئەنجامدەدرێت، کە ئەمە ئاماژەیەکە بۆ تەحەدای بەرپرسانی چینی بەرامبەر سیستەمی نێودەوڵەتی و گەیاندنی ئەو پەیامەیە کە دەتوانێت لە ئاسمان و ئاویشەوە گەمارۆ بخاتە وڵاتەکە.
ئێمە هەوڵی جەنگ نادەین، بەڵام ئامادەین بۆ رودانی
ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتی بەرگری تایوان رایگەیاندوە،"ئێمە هەوڵی جەنگ نادەین، بەڵام ئامادەین بۆ رودانی"، لای خۆشیەوە حیزبی دیموکراتی پێشکەوتوی تایوان کە لەئێستادا حزبی حاکمی وڵاتەکەیە رایگەیاندوە، مانۆڕە سەربازییەکانی چین نامەشروعە و دڵەڕاوکێی لە ناوچەکەدا دروستکردوە، ئەوەی چین دەیکات رەفتارێکی تاکلایەنەی نابەرپرسانەیە".
سەردانیکردنی نانسی پڵۆسی بۆ تایوان، بیانو نییە
هەر لە چوارچێوەی کاردانەوەکانی رەفتارەکانی چین، جۆزێب بۆریڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، سەردانیکردنی نانسی پڵۆسی بۆ تایوان، بیانو نییە بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکی سەربازی لەو شێوەیە.
ئەم هەنگاوەی چین، لەدوای سەردانەکەی رۆژی سێشەممەی نانسی پڵۆسی، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دێت بۆ تایوان، کە بە ئیستفزازی سیاسی و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتە و هاندانی بۆ جیابونەوە وەسفی کردبو.