خه‌ندان-
چین و تایوان ماوه‌ی 82 ساڵی ته‌واوه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان گرژیی و به‌رز و نزمی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه و ئه‌وه‌ی تایوانییه‌كان ئاواتی بۆ ده‌خوازن دانپێدانانێكی فه‌رمی جیهانییه كه له ئێستادا به ڤاتیكان و 12 وڵاتی دیكه‌وه وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ریشدا چین ده‌یه‌وێت ئه‌و دورگه‌یه بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی به‌یجین كه پێشتر له‌به‌ر جه‌نگی ناوخۆیی له‌لایه‌ن پارتی ناسۆنالیستهكانهوه داگیركرابو.
تایوان وه‌ك دورگه‌یه‌كی چین-ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ توشی لێكدابڕان بو
هه‌ر له ساڵانی
1940كانه‌وه، تایپێی و به‌یجین به‌هۆی جه‌نگی ناوخۆی و دوبه‌ره‌كی نێوانیانه‌وه، تایوان وه‌ك دورگه‌یه‌كی چین-ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ توشی لێكدابڕان بو، له سه‌ره‌تاشدا وه‌ك به‌شێك له به‌یجینی پایته‌خ ته‌ماشاكراوه و پاشان توشی كهشكاریبوه و له به‌یجین جیابوه‌ته‌وه و بوه‌ته دورگه‌یه‌كی گه‌وره.
له 1895دا، چین ده‌ستبه‌رداری تایوان بو بۆیابان پاش ئه‌وه‌ی له جه‌نگی یه‌كه‌می سینۆو جاپان-ی‌دا شكستی هێنا
له لاپه‌ڕه‌كانی مێژوه‌وه وهدیاردهكهوێت كه له سه‌ده‌ی 17یه‌مه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی تایوان له‌لایه‌ن چینه‌وه كۆنترۆڵكراوه، به‌ڵام له ساڵی 1895دا، چین ده‌ستبه‌رداری تایوان بو بۆ یابان پاش ئه‌وه‌ی له جه‌نگی یه‌كه‌می سینۆو جاپان-ی‌دا شكستی هێنا، به‌ڵام جارێكی دیكه له 1945دا، پاش ئه‌وه‌ی جاپان جه‌نگی جیهانی دوه‌می دۆڕاند، چین جارێكی دیكه كۆنتڕۆڵی تایوانی كردوه.
لایه‌نگرانی چه‌ینگ كای چێك و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ك لایه‌نگری پارتی ناسۆنالیستی چین مابونه‌وه، به‌ره‌و تایوان هه‌ڵهاتن
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی جه‌نگی نێوخۆی له نێوان هێزه‌كانی سوپای چینی ئه‌وكاته به سه‌ركردایه‌تی چه‌ینگ كای چێك و پارتی كۆمۆنیستی چینی، ما‌و زیدۆنگ سه‌ری هه‌ڵدا، پارتی كۆمۆنیسی چین كۆنتڕۆڵی به‌یجینی پایته‌ختی له ساڵی 1949 راگه‌یاند، لایه‌نگرانی چه‌ینگ كای چێك و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ك لایه‌نگری پارتی ناسۆنالیستی چین مابونه‌وه، به‌ره‌و تایوان هه‌ڵهاتن و له‌وێوه ده‌ستیان به بونیادنان و خۆ به‌ڕوه‌بردن كرده‌وه.
ئه‌گه‌ر چین بیه‌وێت به‌بێ دروستبونی جه‌نگ تایوان بكاته‌وه بگێڕێتەوە، ئه‌وا ته‌نها له رێگه‌ی دروستكردنی ئابڵوقه‌ی ئابوری توند و سزای په‌یوه‌ندی و هه‌نارده‌ی نێوده‌وڵه‌ی ده‌توانێت ئه‌و كاره بكات
هه‌روه‌ها، ئه‌گه‌ر چین بیه‌وێت به‌بێ دروستبونی جه‌نگ جارێكی دیكه تایوان بخاته‌وه سه‌ر وڵاته‌كه‌ی كه له ئێستادا به زنجیره‌ی دورگه‌كان ناسراوه، ئه‌وا ته‌نها له رێگه‌ی دروستكردنی ئابڵوقه‌ی ئابوری توند و سزای په‌یوه‌ندی، هه‌نارده‌ی نێوده‌وڵه‌ی زۆر به ئاسانی ده‌توانێت ئه‌و كاره بكات. ئه‌گه‌ر باسه‌كه‌ش بێته سه‌ر روبه‌ڕوبونه‌وه، ئه‌وا تایوان به‌رگه‌ی ته‌نها دو كاتژمێر به‌رگری دژ به چین ده‌گرێت و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چین به‌هه‌مو پێوه‌ره‌كان كۆتاییه‌كه‌ی خێوناوی ده‌بێت بۆ تایوان، چونكه بێجگه له ئه‌مریكا، چین یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی به‌شێكی زۆربه‌ی داهاتی وڵاته‌كه‌ی بۆ سیستمی به‌رگری و دژه ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی ته‌رخانكردوه و له‌ڕوی سه‌ربازییه‌وه یه‌كێكه له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان.
وڵاتانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گرنگی به تایوان ده‌ده‌ن، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌واوی ئه‌و پێداویستییانه‌ی كه له مۆبایل، لاپ‌تۆپ و ته‌واوكاری یارییه ڤیدیۆییه‌كان و كاتژمێره زیره‌كه‌كاندا بونی هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌لایه‌ن تایوانه‌وه دروست ده‌كرێت و هه‌ناره‌ده‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌كرێن، به‌ته‌نها كۆمپانیای TSMCی تایوانی 50% ته‌واوی بازرگانی و پارچه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌كانی جیهان دهستبهردهكات، له‌كاتێكدا كه به‌شی هه‌ره زۆری هاوڵاتیانی تایوان له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان چین و وڵاته‌كه‌یان ناترسن و له توێژینه‌وه‌یه‌كیشدا 64% تایوانییه‌كان ده‌ڵێن، هیچ روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ك له نێوان وڵاته‌كه‌یان و چین رونادات.