خه‌ندان-
وتەبێژی وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا بۆ تایوان ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به‌یه‌كڕیزی خاكی وڵاتانی هاوبه‌ش و هاوپهیمانهكانییه و رێزی ته‌واویش له یه‌كڕیزی خاكی چین ده‌گرێت.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی irna.ir، ناسڕ كه‌نعانی، وتەبێژی وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، رێزگرتن له یه‌كپارچه‌یی ده‌وڵه‌تانی دیكه یه‌كێكه له پره‌نسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به رێككه‌وتنه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و خاڵێكی دیكه‌شی بریتییه له هۆشداریدان له هه‌ر ئه‌ندامێكی رێكخراوه‌كه له باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتێك كه دژ به یه‌ك پارچه‌یی وڵاتانی ئه‌ندامی بێت.
تاران رێز له یه‌كڕیزی خاكی وڵاتانی هاوبه‌شی ده‌گرێت
وتیشی، "ئێران به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك پارێزگاری له بۆچونه‌كانی خۆی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و رێز له یه‌كڕیزی خاكی وڵاتانی هاوبه‌شی ده‌گرێت و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا پاڵپشتیكردن له یه‌ك ریزی خاكی چین یه‌كێكه له كاره له پێشینه‌ییه‌كانی".
ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌مریكا له یه‌كڕیزی خاكی وڵاتانی دیكه، كه بوه‌ته هۆی دروستبونی ئاژاوه و تێكدانی ته‌واوی وڵاتان
وتەبێژی وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له‌وه‌شكردوه، "یه‌كێك له كاره ناپه‌سه‌نده‌كانی ئه‌مریكا و به‌رپرسه‌كانی بریتییه له ده‌ستتێوه‌ردان له یه‌كڕیزی خاكی وڵاتانی دیكه، كه بوه‌ته هۆی دروستبونی ئاژاوه و تێكدانی ته‌واوی وڵاتان و ئاسایشی سنوره‌كان".
پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌ستێوه‌ردانه‌كان بوه‌ته سیاسه‌تی میانڕه‌وی ئه‌مریكایه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌ستێوه‌ردانه‌كان بوه‌ته سیاسه‌تی میانڕه‌وی ئه‌مریكایه و یه‌كێكی دیكه‌ش له بهڵكهكانی پابه‌ندنه‌بون ئه‌مریكا بریتییه له كشانه‌وه‌ی واشنتن له رێكه‌وتنی ئه‌تۆمیی و سه‌پاندنی سزای ئابوری جیاوازی نا دروست و نا یاسایی دژ به گه‌لی ئێران".
ئەمەش لە کاتێکدایە، نێنسی پڵۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆیەکەمجار وەک بەرزترین بەرپرسی باڵای ئەمریکا گەیشتە تایوان و رایگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی بۆ تایوان جەختکردنەوەیە لەسەر پابەندبونی واشنتن بۆ پشتیوانی لە ژیانی دیموکراسیی ئەو وڵاتە.