پێش کۆبونەوەکەی ئۆپێک پڵەس، نرخی نەوت دابەزی

08:19 - 01/08/2022

2140جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

نرخی نه‌وتی خاو له‌ بۆرسه‌ی جیهانی ئه‌مڕۆ دوشەممە به‌راورد به‌ چه‌ند رۆژی رابردو دابەزی، به‌جۆرێك له‌ئێستادا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 103 دۆلار و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساسیش به‌ 97.38 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت. 

نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌ 103 دۆلار
ئه‌مڕۆ دوشەممە له‌ بۆرسه‌ی جیهانی، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت 1.24 دۆلار دابەزی و گه‌یشته‌ 103 دۆلاری ئه‌مریكی، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مریكاش به‌ڕێژه‌ی 0.98 دۆلار دابەزی و نرخی به‌رمیلێك به‌رامبه‌ره‌ به‌ 97.38 دۆلاری ئه‌مریكی.
ئاستی بەرهەمهێنان لە چین و ژاپۆن دابەزیوە 
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، هۆکاری دابەزینی نەوت بۆ لاوازی ئاستی بەرهەمهێنان لە چین و ژاپۆن دەگەڕێتەوە کە دوێنێ داتاکانی ئەو دو وڵاتە پیشەسازییە بڵاوکرانەوە، بەوهۆیەش خواست لەسەر نەوتی ڕوی لە دابەزین کردوە، لەلایەکی دیکەشەوە کڕیارانی نەوت چاوەڕێی کۆبونەوەی ئەم هەفتەیەی رێکخراوی ئۆپێك پڵەس دەکەن بۆ ئەوەی بزانن  هەناردەی نەوت زیاد دەکرێت یاخود نا.
 ئۆپێک پڵەس 3ی ئاب کۆدەبێتەوە 
بازرگانانی نەوت چاویان لە کۆبونەوەی رۆژی 3ی ئابی هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەسە کە بڕیارە ئەم هەفتەیە بەڕێوەدەچێت.
 چاوەڕوان ناکرێت ئەو گروپە بتوانن بە بڕێکی بەرچاو بەرهەمهێنانی نەوت زیادبکەن
هەندێک سەرچاوە لە ئۆپێک پڵەس رایانگەیاندوە، چاوەڕوان ناکرێت ئەو گروپە بتوانن بە بڕێکی بەرچاو بەرهەمهێنانی نەوت زیادبکەن و ئەوەش فشاری لەسەر نرخەکانی نەوت دروستکردوە.
پێشبینی ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی له‌م ئاسته‌ی ئێستادا بمێنێته‌وه‌
له‌ماوه‌ی پێنج مانگی رابردو به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئۆكرانیا، نرخی نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و پێشبینی ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی له‌م ئاسته‌ی ئێستادا بمێنێته‌وه‌. 

نیشانەکردن

نەوت