خه‌ندان-
نرخی نه‌وتی خاو له بۆرسه‌ی جیهانی ئه‌مڕۆ شەممە به‌راورد به چه‌ند رۆژی رابردو بەرزبوەوە، به‌جۆرێك له‌ئێستادا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 110.01 دۆلار و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساسیش به 98.62 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت گه‌یشته 110.01 دۆلار
ئه‌مڕۆ شەممە له بۆرسه‌ی جیهانی، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت 2.87 دۆلار بەرزبوەوە و گه‌یشته 110.01 دۆلاری ئه‌مریكی، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مریكاش به‌ڕێژه‌ی 2.20 بەرزبوەوە و نرخی به‌رمیلێك به‌رامبه‌ره به 98.62 دۆلاری ئه‌مریكی.
ئۆپێک پڵەس بڕیاری زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت نادات
هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تائێستا هیچ هیوایەک نیە کە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک پڵەس) بڕیاری زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بدات، بەوهۆیەش خواست لەسەر نەوت زیاتر بوە و نرخەکەی بەرزبوەتەوە.
پێشبینی ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی له‌م ئاسته‌ی ئێستادا بمێنێته‌وه
له‌ماوه‌ی پێنج مانگی رابردو به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئۆكرانیا، نرخی نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و پێشبینی ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی له‌م ئاسته‌ی ئێستادا بمێنێته‌وه.