28 ئاپلیكه‌یشنی به‌كارهێنه‌رانی ئاندرۆید دزه‌ به‌ زانیارییه‌ كه‌سییه‌كان ده‌كه‌ن

04:50 - 29/07/2022

4833جار خوێندراوەتەوە

ئاندرۆید سستم

خه‌ندان-

توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی نوێ ده‌ری خستوه‌ كه‌ چه‌ندین ئاپلیكه‌یشن له‌ Google Play Store بونیان هه‌یه‌ كه‌ له‌ رێگای دروستكردنی Batchوه‌ بۆیان، كار له‌سه‌ر دزه‌ پێكردنی زانیارییه‌ كه‌سییه‌كان ده‌كه‌ن و داواش له‌ به‌كارهێنه‌رانی ئاندرۆید ده‌كه‌ن له‌ رێگه‌ی Factory Resetوه‌ مۆبایله‌كانیان فۆڕمات بكه‌نه‌وه‌.

به‌پێی وێبسایتی techradar.com، توێژه‌ران له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی نێویاندا بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌و ئاپلیكه‌یشنانه‌ی كه‌ له‌ Google Play Storeی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانی ئاندرۆیدا بونی هه‌یه‌ و به‌شێوازێك ده‌رده‌كه‌ون كه‌ بێزیانبن، به‌ڵام زیانێكی زۆر به‌ مۆبایل و پرۆگرامه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت و زانیارییه‌ كه‌سییه‌كانیان ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، به‌شێكیان به‌هۆیانه‌وه‌ پاره‌ له‌ به‌كارهێنه‌رانیان ده‌دزن به‌ بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری جزدانه‌ ئه‌لیكترۆنه‌كانیان بن.

كۆمه‌ڵێك Batch دروستكراون كه‌ كاریان هاككردن و دزه‌ پێكردنی زانیارییه‌ كه‌سییه‌كانه‌
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه‌، كۆمه‌ڵێك Batch (پردی په‌وه‌ندییه‌ له‌ نێوان ئاپلیكه‌یشن و مۆبایله‌كانماندا بونی هه‌یه‌) دروستكراون كه‌ كاریان هاككردن و دزه‌ پێكردنی زانیارییه‌ كه‌سییه‌كانه‌ له‌ رێگای ئه‌و ئاپلیكه‌یشنانه‌ی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ Play Storeی به‌كارهێنه‌رانی ئانرۆید زۆرترین دابه‌زاندنی بۆكراوه‌ و زۆرترین به‌كارهێنه‌رانیشیان هه‌یه‌.
زیاتر له‌ 28 ئاپلیكه‌یشن هه‌یه‌ كه‌ له‌ Play Store بونیان هه‌یه‌ و زیاتر له‌ 10 ملیۆن داونڵۆد كراون
توێژینه‌وه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردوه‌، زیاتر له‌ 28 ئاپلیكه‌یشن له‌ Play Store بونیان هه‌یه‌ و زیاتر له‌ 10 ملیۆن جار داونڵۆد كراون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یاساكانی Play Store ده‌گونجێن، به‌ڵام به‌ شێوازێك له‌ شێوازه‌كان له‌ رێگه‌ی ئه‌و Batchی بۆیان ئه‌پده‌یتكراوه‌، له‌گه‌ڵ دابه‌زاندینیان بۆنێو مۆبایلی ئاندرۆید، زانیارییه‌ كه‌سییه‌كان روبه‌ڕوی دزین ده‌كاته‌وه‌ به‌ شێكیان (wallpaper apps keyboards ,photo editors, video editors)نن.
له‌ رێگه‌ی sign up به‌شێك له‌ زاینیارییه‌ كه‌سییه‌كان دزه‌یان پێده‌كرێت
ئه‌وه‌شی خسته‌وه‌ته‌ڕو، زۆربه‌ی ئه‌م ئاپلیكه‌یشنانه‌ له‌گه‌ڵ دابه‌زاندنیاندا كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی له‌ رێگه‌ی sign up به‌شێك له‌ زاینیارییه‌ كه‌سییه‌كانی وه‌ك پاسۆرد، ئیمێڵ و زانیارییه‌ نهێنییه‌كانی له‌و رێگه‌یه‌وه‌ بتوانرێت ئه‌كاونته‌ كه‌سی و زانیارییه‌كان دزه‌یان پێبكرێت.
له‌ رێگه‌ی Factory Resetوه‌ مۆبایله‌كانی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و ئاپلیكه‌یشنانه‌  فۆڕمات بكرێنه‌وه‌

راپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئاپلیكه‌یشنه‌كه‌ن له‌ ئێستادا په‌ره‌پێده‌رانی Play Store به‌شی هه‌ره‌ زۆری ئه‌و ئاپلیكه‌یشنانه‌یان له‌ Play Store سڕیوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو تا ئێستا له‌لایه‌ن ده‌یان ملیۆن كه‌سه‌وه‌ دابه‌زێندراوه‌ و داواشده‌كرێت له‌ رێگه‌ی Factory Resetوه‌ مۆبایله‌كانی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و ئاپلیكه‌یشنانه‌ فۆڕمات بكرێنه‌وه‌.

 

لیستی ئه‌و ئاپلیكه‌شنانه‌ی كه‌  توێژه‌ران پێگه‌یشتون بریتییه‌ له‌:

 

Photo Editor: Beauty Filter (gb.artfilter.tenvarnist)

 Photo Editor: Retouch & Cutout (de.nineergysh.quickarttwo)

Photo Editor: Art Filters (gb.painnt.moonlightingnine)

Photo Editor-Design Maker (gb.twentynine.redaktoridea)

PhotoEditor & Background Eraser (de.photoground.twentysixshot)

Photo & Exif Editor (de.xnano.photoexifeditornine)

Photo Editor-Filters Effects (de.hitopgop.sixtyeightgx)

Photo Filters & Effects (de.sixtyonecollice.cameraroll)

Photo Editor: Blur Image (de.instgang.fiftyggfife)

Photo Editor: Cut, Paste (de.fiftyninecamera.rollredactor)

Emoji Keyboard: Stickers & GIF (gb.crazykey.sevenboard)

Neon Theme Keyboard (com.neonthemekeyboard.app)

Neon Theme-Android Keyboard (com.androidneonkeyboard.app)

Cashe Cleaner (com.cachecleanereasytool.app)

Fancy Charging (com.fancyanimatedbattery.app)

Fast Cleaner: Cashe Cleaner (com.fastcleanercashecleaner.app)

Call Skins-Caller Themes (com.rockskinthemes.app)

Funny Caller (com.funnycallercustomtheme.app)

CallMe Phone Themes (com.callercallwallpaper.app)

InCall: Contact Background (com.mycallcustomcallscrean.app)

MyCall-Call Personalization (com.mycallcallpersonalization.app)

Caller Theme (com.caller.theme.slow)

Caller Theme (com.callertheme.firstref)

Funny Wallpapers-LiveScreen (com.funnywallpapaerslive.app)

4K Wallpapers Auto Changer (de.andromo.ssfiftylivesixcc)

NewScrean:4DWallpapers (com.newscrean4dwallpapers.app)

Stock Wallpapers & Backgrounds (de.stockeighty.onewallpapers)

Notes - reminders and lists (com.notesreminderslists.app)

نیشانەکردن

زانست و تەكنەلۆجیا