سه‌رۆكایه‌تی روسیا: سنوره‌كانمان به‌ڕوی فینلاند و سوید به‌هێزتر ده‌كه‌ین

03:41 - 29/07/2022

2611جار خوێندراوەتەوە

دمیتری پێسكۆڤ، وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا (كرێمڵن)

خه‌ندان-

وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا (كرێمڵن) ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، به‌ ئه‌ندامبونی هه‌ریه‌كه‌ له‌ فینلاند و سوید له‌ هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) پێشهاتی گرنگتر و لێكدانه‌وه‌ی وردتر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، ده‌شڵێت، "هه‌نگاو به‌ره‌و به‌هێزكردنی سنوره‌كانمان ده‌نێین".

دمیتری پێسكۆڤ، وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا ئه‌مڕۆ له‌ میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌یان له‌ ئێستادا پێیناوه‌ته‌ قۆناغێكی دیكه‌وه‌ هێزه‌كانی ناتۆ به‌ به‌ئه‌ندابونی سوید و فینلاند زیاتر له‌ سنوره‌كانی روسیا نزیكتر ده‌بنه‌وه‌.

به‌ئه‌ندامبونی هه‌ریه‌كه‌ له‌ سوید و فینلاند له‌ ناتۆ سنوره‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ زیاتر له‌ وڵاته‌كه‌مان نزیكتر ده‌بێته‌وه‌
وتیشی، "به‌ به‌ئه‌ندامبونی هه‌ریه‌كه‌ له‌ سوید و فینلاند له‌ ناتۆ سنوره‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ زیاتر له‌ وڵاته‌كه‌مان نزیكتر ده‌بێته‌وه‌ و لێره‌وه‌شه‌وه‌ ته‌واوی هه‌نگاوه‌كانی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌مانه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت و هه‌نگاو به‌ره‌و به‌هێزكردنی سنوره‌كانمان ده‌نێین".
ته‌واوی هه‌ڵسه‌نگاندن و پێشهات و لێكدانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌مان له‌ پێش چاوان ده‌گیرێن
وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ته‌واوی هه‌ڵسه‌نگاندن و پێشهات و لێكدانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌مان له‌ پێش چاوان ده‌گیرێن، ئه‌و سزا و پێشهاتانه‌ی له‌ ئه‌ندامبونی ئه‌و دو وڵاته‌ دێته‌ پێشێ خۆیان لێی به‌رپرسیار ده‌بن".
وڵاته‌كه‌مان ئاماده‌ی گشت پێشهاتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌
باسی له‌وه‌شكردوه‌، "گشت لایه‌نێكی ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌ هه‌ند وه‌رده‌گرین و پرسیاری جه‌وهه‌ری و سه‌نته‌ریش بریتییه‌ له‌وه‌ی چی به‌سه‌ر ژێرخانی سه‌ربازی هێزه‌كانی ناتۆدا دێت؟ داهاتوی هێزه‌ ئه‌وروپییه‌كان و راهێنه‌رانی ناتۆ به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟ ئه‌مانه‌ پرسیاری گرنگن و كات وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌، به‌ڵام وڵاته‌كه‌مان ئاماده‌ی گشت پێشهاتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌".