ئه‌ڵماسێكی ده‌گمه‌ن ده‌دۆزرێته‌وه‌

10:13 - 28/07/2022

6604جار خوێندراوەتەوە

لولۆ ره‌وز

خه‌ندان-

كۆمپنیای Lucapa Diamond ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماسی په‌مه‌یی بێ خه‌وشیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ كارمه‌ندانی سه‌ر به‌كۆپانیاكه‌یان له‌ كانه‌كانی ئه‌نگۆلا دۆزیویانه‌ته‌وه‌، 170 قیرات و له‌ 300 ساڵی رابردودا ئه‌ڵماسی له‌م جۆر نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی وێبسایتی Phys.org، كۆمپنیای Lucapa Diamond له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماسی په‌مه‌یی بێ خه‌وش له‌ لایه‌ن كارێكارانی كۆمپانیاكه‌یانه‌وه‌ له‌نێو كانه‌كانی وڵاتی ئه‌نگۆوڵا دۆزرایه‌وه‌.

170 قیراته‌ و له‌ ماوه‌ی 300 ساڵی رابردودا ئه‌ڵماسی له‌م جۆر نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌م ئه‌ڵماسه‌ بێ خه‌وشه‌ په‌مه‌ییه‌ یه‌كێكه‌ له‌ جۆره‌ ده‌گمه‌نه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ پێی ئه‌نجامدانای پشكنینه‌كان بۆی، ده‌ركه‌وتوه‌ 170 قیراته‌ و له‌ ماوه‌ی 300 ساڵی رابردودا ئه‌ڵماسی له‌م جۆر نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.
ئه‌م  ئه‌ڵماسه‌ ناونراوه‌ (لولۆ ره‌وز)
له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌، دایایه‌مێنتینۆو ئه‌زه‌ڤیتۆ، وه‌زیری سه‌رچاوه‌ سه‌روشتی و كانزاكانی ئه‌گۆوڵا رایگه‌یاند، ئه‌م  ئه‌ڵماسه‌ ناونراوه‌ (لولۆ ره‌وز) و یه‌كێكه‌ له‌ ریكۆرده‌ زۆر باشه‌كان و ده‌بێت رۆڵێك و پێگه‌یه‌كی كاریگه‌ر بۆ وڵاته‌كه‌ له‌ نێو وڵاتان جیهاندا.
لولۆ ره‌وز له‌ جۆری (2a) و ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ جۆرێكی زۆر ده‌گمه‌نه‌ یان هاوشێوی نییه‌

وتیشی، "لولۆ ره‌وز له‌ جۆری (2a) و ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ جۆرێكی زۆر ده‌گمه‌نی هه‌یه‌ یان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوشێوی نییه‌، یه‌كێك له‌ هاوشێوه‌كانی بریتییه‌ له‌ Daria-i-Noor، له‌ هیندستان دۆزرایه‌وه‌ و یه‌كێك له‌ ئه‌ڵماسه‌ ده‌گمه‌نەکان و به‌ ئه‌ڵماسی قه‌باره‌ گه‌وره‌ هه‌ژمار ده‌كرێت.