خه‌ندان-
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق (یۆنامی) لهپهیامێكدا سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند، پێویسته خۆپیشاندان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و له‌چوارچێوه‌ی رێزگرتن بێت له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت.
یۆنامی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانه بنه‌مایه‌كی بنه‌ڕه‌تی دیموكراسیه، به‌ڵام ئه‌مه شانبه‌شانی ڕێزگرتن له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و پاراستنی موڵكی گشتی و تایبه‌ت ده‌بێت، زۆر گرنگه خۆپیشاندانه‌كان به ئاشتیانه بمێننه‌وه و پابه‌ندبن به یاساوه".
سه‌ره‌تا خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌دری له گۆڕه‌پانی ته‌حریر ده‌ستیپێكرد
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌دری له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ندی به‌غدای پایته‌خت ده‌ستیپێكرد، بۆ ده‌ربڕینی ره‌تكردنه‌وه‌ی كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی محه‌مه‌د شیاع سودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق.
سه‌دان كه‌س له شوێنكه‌وتوانی ڕه‌وتی سه‌در هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینای په‌رله‌مانی عێراق
سه‌دان كه‌س له شوێنكه‌وتوانی ڕه‌وتی سه‌در هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینای په‌رله‌مانی عێراق، به وتنه‌وه‌ی دروشمی حه‌ماسی سه‌دری دژ به محه‌مه‌د شیاع سودانی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، پاشانیش موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران كرد و داوایكرد، به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان.