نرخی غاز لەبۆرسەی جیهانیدا بەرێژەی 8% بەرزبۆوە

06:27 - 25/07/2022

1264جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەچوارچێوەی مامەڵەکانی ئەمڕۆی غاز لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەرێژەی 8% بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی هەزار مەتر چوارگۆشەی گەیشتە هەزار و 850 دۆلار.

نرخی غاز بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی

ماڵپەڕی روسیا تودەی، ئەمڕۆ دوشەممە بڵاویکردوەتەوە،" دوای ئەوەی کۆمپانیای گازپرۆمی روسی رایگەیاند، کارکردنی تۆربایینەکانی کۆمپانیای "سیمنز" لە وێستگەی پۆرتۆڤایا لە هێڵی بلوری" سیلی باکور-1" بەهۆی کاری چاککردنەوەوە وەستاوە نرخی غاز بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی".

 نرخی هەزار مەتر چوارگۆشە غاز گەیشتە هەزار و 850 دۆلار

ئاماژەی بەوەشکرد،" ئەمڕۆ دوشەممە لەمامەڵە جیهانییەکاندا نرخی غاز بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و  نرخی هەزار مەتر چوارگۆشە غاز گەیشتە هەزار و 850 دۆلار کە دەکاتە 8% ی نرخەکەی".

لە 27ی ئەم مانگەوە بڕی غازی بەرهەمهێنراو لە " سیلی باکور-1" ناگاتە 33 ملیۆن مەتر چوارگۆشە لە رۆژێکدا

ئەمە لەکاتێکدایە، کۆمپانیای گازپرۆمی روسی ئاشکرایکردوە،"لە 27ی ئەم مانگەوە بڕی غازی بەرهەمهێنراو لە " سیلی باکور-1" ناگاتە 33 ملیۆن مەتر چوارگۆشە لە رۆژێکدا، لەکاتێکدا لەماوەی رابردودا توانای بەرهەمهێنان لەو هێڵە لە رۆژێکدا دەگەیشتە 60 ملیۆن مەتر چوارگۆشە لە رۆژێکدا".