هەواڵی ئەمڕۆ

ئێران دوایین هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر دۆخی ئۆكرانیا ده‌خاته‌ڕو

11:48 - 25/07/2022

4499جار خوێندراوەتەوە

تاران

خه‌ندان-

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوێستێكی نه‌گۆڕی له‌باره‌ی قه‌یرانی ئۆكرانیاوه‌ هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ كۆتاییپێهێنان به‌و جه‌نگه‌ و پێكدادانه‌دایە، ده‌شڵێت، "پێمانوایه‌ ده‌بێت بژارده‌ی سیاسی و دیپلۆماسی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی قه‌یران و كێشه‌كانی ئۆكرانیا بدۆزرێته‌وه‌".

ناسڕ كه‌نعانی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ كۆنگره‌ی هه‌فتانی خۆیدا رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر دۆخی ئێستای كیێڤ رون و ئاشكرایه‌ و نایانه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جه‌نگ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ پرسه‌كان بێت.

وڵاته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ كۆتاییپێهێنانه‌ به‌ جه‌نگی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ

وتیشی، "له‌ باره‌ی به‌ربه‌ره‌كانی و جه‌نگی نێوان روسیا و ئۆكرانیاوه‌ وڵاته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ كۆتایی پێهێنانی ئه‌م جه‌نگه‌یه‌ و نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جه‌نگ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان به‌كاربهێندرێت و ده‌بێت بژارده‌ی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ر كێشه‌كان به‌كاربهێندرێت".

پێمانوایه‌ ده‌بێت بژارده‌ سیاسی و دیپلۆماسی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی قه‌یران و كێشه‌كانی ئۆكرانیای بدۆزرێته‌وه‌

وته‌بێژی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "پێمانوایه‌ ده‌بێت بژارده‌ی سیاسی و دیپلۆماسی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی قه‌یران و كێشه‌كانی ئۆكرانیا بدۆزرێته‌وه‌، وڵاته‌كه‌شمان له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕه‌".

وڵاته‌كه‌مان به‌شێك نییه‌ له‌ دروستكردنی بارگریژی نێوان هیچ دو وڵاتێك و له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ر و نێوه‌ندگیریدایه‌

باسی له‌وه‌شكردوه‌، "وڵاته‌كه‌مان به‌شێك نییه‌ له‌ دروستكردنی بارگریژی نێوان هیچ دو وڵاتێك و له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ر و نێوه‌ندگیریدایه‌، له‌گه‌ڵ روسیا، چین و توركیا رێككه‌وتنی دورمه‌ودامان له‌ چه‌ندین بواری جیاجیادا هه‌یه‌ و كار له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌مان و وڵاتانی دراوسێ و هاوپه‌یمانه‌كانمان ده‌که‌ین، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌هێزتر بكه‌ین و هه‌ر وڵاتێكیش بیه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و پێش به‌رێت ئێمه‌ ئاماده‌ی هه‌نگاونانی ئه‌رێنیانه‌ین".