خه‌ندان-
بەهۆی بڕیارێکی حکومەتی ئەمریکا بۆ بەرزکردنەوەی سودی بانکی، نرخی نه‌وتی خاو له بۆرسه‌ی جیهانی ئه‌مڕۆ دوشەممە به‌راورد به چه‌ند رۆژی رابردو دابەزی، به‌جۆرێك له‌ئێستادا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 102.49 دۆلار و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساسیش به 93.87 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت گه‌یشته 102.49 دۆلار
ئه‌مڕۆ دوشەممە له بۆرسه‌ی جیهانی، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت 0.71 دۆلار دابەزی و گه‌یشته 102.49 دۆلاری ئه‌مریكی، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مریكاش به‌ڕێژه‌ی 0.83 دابەزی و نرخی به‌رمیلێك به‌رامبه‌ره به 93.87 دۆلاری ئه‌مریكی.
ئەمریکا بڕیاری بەرزکردنەوەی سودی بانکی داوە
هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت لەم هەفتەیەدا دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێکی ئەمریکا بۆ بەرزکردنەوەی سودی بانکی، کە بازرگانان باوەڕیانوایە دەبێتەهۆی سستبونەوەی بازاڕەکان و لە ئەنجامیشدا خواست لەسەر کڕینی نەوت کەمتر بوەتەوە.
ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین به‌رزبوه‌ته‌وه
لەلایەکی دیکەشەوە تهشهنكردنهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین و مه‌ترسی له‌سه‌ر خاوبونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابوری جیهانی، وایکردوە خواست له‌سه‌ر نه‌وتیش ڕو له كه‌مبونه‌وه بکات.
پێشبینی ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی له‌م ئاسته‌ی ئێستادا بمێنێته‌وه
له‌ماوه‌ی پێنج مانگی رابردو به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئۆكرانیا، نرخی نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و پێشبینی ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی له‌م ئاسته‌ی ئێستادا بمێنێته‌وه.