خه‌ندان-
سه‌گه‌كان هه‌ستی بۆنكردنیان پێش هه‌ستی بینینیان به‌كارده‌هێنن ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی هه‌سته‌كانه له‌لای مرۆڤ و توێژه‌رانیش ده‌ڵێن ، "له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوین كه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان فه‌رمانی لوت و پێكبه‌ندی به‌شی پشته‌وه‌ی مێشكی سه‌گه‌كان هه‌یه".
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له سایتی (Science alert) بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ستی بۆنكردن له‌لای سه‌گه‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌ك یه‌كێك له هۆكاره‌كان بۆ ناسینه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك شه‌كره،شێرپه‌نجه و ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كی ئێجگار به‌هێز له نێوان هه‌ستی بۆنكردن و مێشكی سه‌گه‌كاندا بونی هه‌یه.
رێچكه و رێڕه‌وی هه‌ستی بۆنكردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌كانی له‌لایه‌ن مێشكه‌وه له‌لای سه‌گه‌كان داڕشتگه‌ی جیاوازیان هه‌یه
ئرێكا ئێندرۆوس، شاره‌زا له بواری نیورۆئمجین (وێنه‌ی ئه‌ندازه‌ی مێشك) كه له توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌شداربوه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، رێچكه و رێڕه‌وی هه‌ستی بۆنكردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌كانی له‌لایه‌ن مێشكه‌وه داڕشتگه‌ی جیاوازیان هه‌یه كاتێك پێكهاته‌كانی هه‌وا به‌ره‌و رێره‌وه‌كانی ناسینه‌وه‌ی لوت و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و مێشك هه‌نگاو ده‌نبێت.
په‌یوندییه‌كی تریب و هاو رێڕه‌وی له‌گه‌ڵ هه‌ستی بینی له‌لای سه‌گه‌كان بونی هه‌یه
وتیشی، "له رێگه دروستكردنی نمونه‌یه‌ك له مێشكی سه‌گه‌كان و ئه‌و رێڕه‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ستی بۆنكردن و فه‌رمانی ناسینه‌وه‌یان له مێشكدا لێكده‌درێته‌وه ده‌ركه‌وت كه په‌یوندییه‌كی تریب و هاو رێڕه‌وی له‌گه‌ڵ هه‌ستی بینی له‌لای سه‌گه‌كان بونی هه‌یه".
له‌و بڕوایه‌دا نه‌بون كه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان فه‌رمانی لوت و پێكبه‌ندی به‌شی پشته‌وه‌ی مێشكی سه‌گه‌كان هه‌یه
هه‌روه‌ها، فڵێپی جۆنسن، توێژه‌ری تایبه‌ت له بواری وێنه‌ی ئه‌ندازه‌ی مێشك رایگه‌یاند، هه‌رگیز له‌و بڕوایه‌دا نه‌بون كه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان فه‌رمانی لوت و پێكبه‌ندی به‌شی پشته‌وه‌ی مێشكی سه‌گه‌كان هه‌یه كه په‌یوه‌سته به هه‌ستی بینین و فه‌رمانی چاوه‌كان و بینایی".
سه‌گه‌كان پێش بینین، هه‌سته‌وه‌ری بۆنكردنیان به‌كار ده‌هێنن
وتیشی، "ئێمه‌ی مرۆڤ بۆ دیاری كردنی ده‌رگایه‌كی چونه ده‌ره‌وه‌ی له رێڕه‌وێكی تاریكه‌وه هه‌میشه یه‌كه‌مین هه‌سته‌وه‌ر كه به‌كاری ده‌هێنین چاوه‌كانمانه پاشان هه‌سته‌وه‌ری هه‌ستپێكردنه‌كه‌مانه، به‌ڵام له‌لای سه‌گه‌كان ئه‌م به پێچه‌وانه‌وه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش سه‌گه‌كان هه‌سته‌وه‌ری بۆنكردنیان شان به‌شانی هه‌سته‌وه‌ری بینینیان به‌كار ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی ده‌رگاكه دیاریبكرێت".