خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگاریكردن له دارستانه‌كان و پاراستنیان له ئاگره له‌ناكاوه‌كانی كاڵیفۆڕنیا (Cal Fire) ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌هۆی شه‌پۆلێكی گه‌رماوه ئاگرێكی به‌هێز له دارستانه‌كان كه‌وتوه‌ته‌وه و تا ئێستا زیاتر له سێ هه‌زار هاوڵاتی بۆ ناوچه‌یه‌كی دور له رێڕه‌وی بڵاوبونه‌وه‌ی ئاگره‌گه گوازراونه‌ته‌وه و ئاگره‌كه بوه‌ته هۆی سوتانی " زیاتر له 48 هه‌زار و 150 دۆنم زه‌وی".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگاریكردن له دارستانه‌كان و پاراستنیان له ئاگره له‌ناكاوه‌كانی كاڵه‌فۆڕنیا ئەمڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ 35.5 پله‌ی سیلیزی به‌رزبونه‌وه‌ی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكی سروشتی به‌دوا خۆیدا هێناوه.
زیاتر له 48 هه‌زار و 150 دۆنم زه‌وی سوتاوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ماوه‌ی 24 كاتژمێره تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و فڕه‌كه‌ی تایبه‌ت له هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دان و تا ئێستا ئه‌گره‌كه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی به‌رده‌وامدایه و زیاتر له 48 هه‌زار و 150 دۆنم زه‌وی سوتاوه.
زیار سێ هه‌زار هاوڵاتی له ناوچه‌كانی مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی ئاگره‌كه گوازراونه‌ته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگاریكردن له دارستانه‌كان و پاراستنیان له ئاگره له‌ناكاوه‌كانی كاڵه‌فۆڕنیا باسی له‌وه‌شكردوه‌ن، زیار سێ هه‌زار هاوڵاتی له ناوچه‌كانی مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی ئاگره‌كه گوازراونه‌ته‌وه بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئارامتر و تا ئێستاش زیاتر له 10 ماڵ به ته‌واوه‌تی سوتاون.
ئاگره‌كه مه‌ترسیه‌كی زۆری له‌سه‌ر باخچه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و پارێزراوی یۆسێمتی له كاڵیفۆڕنیا دروستكردوه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئاگره‌كه به‌هۆی شه‌پۆلێكی گه‌رماوه بوه و له ئێستاشدا مه‌ترسیه‌كی زۆری له‌سه‌ر باخچه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و پارێزراوی یۆسێمتی له
كاڵیفۆڕنیا دروستكردوه، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كاینان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه پێش ئه‌وه‌ی بگاته سنوره‌كانی ئه‌و باخچه پارێزراوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ماوه‌ی دو هه‌فته‌یه شه‌پۆلێكی گه‌رما و به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌شێكی وڵاتانی ئه‌وروپای گرتوه‌ته‌وه و به‌هۆیشه‌وه ئاگرێكی به‌رفراوان له سنوره‌كانی وڵاتانی ئیسپانیا، پرتوگال و فڕه‌نسا كه‌وتوه و تا ئێستاش هه‌وڵه‌كان بۆ كۆتایی هێنان به مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و ئاگره به‌رده‌وامیان هه‌یه.