نرخی زێڕ دابەزینی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت

12:14 - 21/07/2022

7702جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەیانی ئەمڕۆ نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک ئۆنسە گەیشتە هەزار و 685 دۆلار و پێشبینیش دەکرێت بەهۆی هەوڵەکانی ئەمریکاوە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار، دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

بەیانی ئەمڕۆ نرخی زێڕ دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی 

محەمەد حسێن، لەزەرەنگەری نیاز لە سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە خەندان-ی راگەیاند،"بەیانی ئەمڕۆ نرخی زێڕ دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و هاتە خوار هەزار و 700 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، کە ئەمەش یەکەمین نزمبونەوەی لەو شێوەیەیە لەدوای بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لەساڵی 2020دا بەخۆیەوە بینیبێت".

دابەزینی نرخی ئەمجارەی زێڕ بەهۆی هەوڵەکانی ئەمریکاوەیە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار

ئاماژەی بەوەشکرد،"دابەزینی نرخی ئەمجارەی زێڕ بەهۆی هەوڵەکانی ئەمریکاوەیە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار، بڕیارە رۆژی پێنجشەممەش جارێکی دیکە بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە و رێژەی سودەکانی بۆ 100% بەرزبکاتەوە، ئەو کاتەش نرخی زێڕ دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت".

بە نرخی ئێستا یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و 685 دۆلارە

ئاشکراشیکرد،"بە نرخی ئێستا یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و 685 دۆلارە، نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 357 هەزارە و عەیارە 18 بە 307  هەزار و نرخی یەک لیرەی دوبەیی بە 375  دۆلارە".