خه‌ندان-
عه‌بدوڵا مه‌حمود وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له وتارێكدا به بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی سێ ساڵ به‌سه‌ر كابینه‌ی نۆیه‌م رایگه‌یاند، "فه‌رمانمان كردوه به پێدانی 11 هه‌زار و 141 پارچه زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان، جگه له‌وه‌ش دۆسیه‌ی هه‌زار و 85 شه‌هیدی شه‌ڕی داعش له سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان گواستراوه‌ته‌وه".
عه‌بدوڵا مه‌حمود له وتارێكدا رایگه‌یاند، "ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان یه‌كێكین له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه له یاسای چاكسازیدا ئاماژه‌ی پێكراوه و ڕۆڵێكی به‌رچاومان هه‌بوه بۆ چاكسازی به پێی یاسای چاكسازی كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوه و و پاشان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌یڕه‌وی بۆ ده‌رچوه".
ئه‌م كارانه‌مان ئه‌نجام داوه:
یه‌كه‌م: خه‌رجكردنی زیاتر له 19 ملیار و 500 هه‌زار دینار كرێی خوێندنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی.
دوه‌م: ده‌ركردنی فه‌رمان سه‌باره‌ت به پێدانی 11 هه‌زار و 141 پارچه زه‌وی، بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیكراو و گیراوی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان.
سێیه‌م: تاپۆكردنی 200 شوقه و 375 خانوی سه‌روه‌ران و 5500 پارچه زه‌وی له شاری هه‌ولێر، بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كه له ساڵی 2011 پێیان درا بو.
چواره‌م: گواستنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی هه‌زار و 85 شه‌هیدی شه‌ڕی داعش له سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، به‌بێ ئه‌وه‌ی بارگرانی دارایی دروست بكات.
پێنجه‌م: دابه‌زاندنی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كان ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بێ كه به یاسا ڕێك خراوه.
شه‌شه‌م: به‌كارخستنی یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2015، تایبه‌ت به تاقانه‌ی جینۆساید و ناساندنی 361 كه‌س وه‌ك تاقانه‌ی جینۆساید كه به یاسا هاتبو له كابینه‌كانی پێش‌و رێك نه‌خرا بو.
حه‌وته‌م: گواستنه‌وه‌ی 171 دۆسیه‌ی شه‌هیدانی هێزه‌كانی ئاسایش ـ ناوخۆ و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له بیابانی سه‌ماوه كه 171ڕوفاتی تێدا بو.
هه‌شته‌م: پێداچونه‌وه و وردبینی به 17 هه‌زار و 889 دۆسیه‌ی شه‌هیدانی (سه‌نگه‌ر، جینۆساید، هاوڵاتی).
نۆیه‌م: داتابه‌یسكردنی ناوی سه‌رجه‌م كوڕ و كچی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆیان.
ده‌یه‌م: ده‌رچواندنی (5) ڕێنمایی تایبه‌ت به (زیندانیانی سیاسی، شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی، تاقانه‌ی جینۆساید، گواستنه‌وه‌ی دۆسیه‌كان).
یازده‌یه‌م: وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زیاتر له 2000 سكاڵا، كه له لایه‌ن كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان تۆمار كراوه كه له كابینه‌كانی پێش‌و كاریان له‌سه‌ر نه‌كرابو.
دوازده‌یه‌م: ده‌ستپێكردن به پێداچونه‌وه‌ی وه‌جبه‌ی نوێی زیندانیانی سیاسی وه‌ك چاكسازی له لایه‌ن لیژنه‌كانی چاكسازی.
سێزده‌یه‌م: داتابه‌یسكردنی دۆسیه‌ی شه‌هیدان كه له‌م كابینه‌یه یه‌كێكه له ئه‌ركه گرنگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
چوارده‌یه‌م: دروستكردنی ناسنامه‌ی یه‌گكرتو، دوای ده‌رچونی دۆسیه‌كان و پشتڕاستكردنه‌وه‌یان به‌پێی یاسای چاكسازی.
پازده‌یه‌م: به‌رده‌وامبون له كاری لیژنه‌كانی چاكسازی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی شه‌هیدان له هه‌رسێ صنفی سه‌نگه‌ر، جینۆساید، هاوڵاتی.
شازده‌یه‌م: كاركردن بۆ گواستنه‌وه‌ی دۆسیه‌كانی ناوخۆ و ئاسایش و زێره‌ڤانی به پێی ڕێنمایی ژماره(5)ی ساڵی 2020.
حه‌ڤده‌یه‌م: گواستنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی یاسای شه‌هیدان نایانگرێته‌وه بۆ ئه‌و یاسا به‌ركارانه‌ی شیاون بۆ نمونه خانه‌نشینی پێشمه‌رگه و مه‌ده‌نی.