پوتن: روسیا چیدیكه‌ وه‌لانانرێت

06:57 - 18/07/2022

9913جار خوێندراوەتەوە

ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا

خه‌ندان-

سه‌رۆكی روسیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند، رۆژئاوا له‌ رێگه‌ی داخستنی سنوره‌ ئاوی، وشكانی و هه‌میش ئاسمانییه‌كانه‌وه‌ گه‌مارۆیه‌كی توندی ئابوری وڵاته‌كه‌یانداوه‌، به‌ڵام "به‌م هه‌وڵانه‌یان ناتوانن روسیا له‌ ته‌واوی جیهان دابماڵن".

به‌پێی ئاژانسی Reuters، ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه‌، وڵاتان ناتوانن تا كۆتایی وڵاته‌كه‌ی به‌ په‌راوێزخراوی بهێڵنه‌وه‌ و له‌ جیهان و په‌یوه‌ندییه‌ نوێوده‌وڵه‌تییه‌كان دایبماڵن.

ناتوانن ئێمه‌ له‌ جیهان دابماڵن
وتیشی، "ئه‌گه‌ر وڵاتانی رۆژئاوا ده‌یانه‌وێت به‌ سه‌پاندنی سزای و لێدان له‌ ژێرخانی ئابوری وڵاته‌كه‌مان، ئێمه‌ له‌ جیهان و سنوره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان داببڕن، ئه‌وا ئه‌و هه‌وڵانه‌یان سه‌ركه‌وتونابن و رێگر نابن له‌ گه‌شه‌سه‌ندنی روسیا".
هه‌وڵه‌كانی رۆژئاوا ئێمه‌ راناوه‌ستێنێت
سه‌رۆكی روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "رۆژئاوا نه‌ك به‌ ته‌نها داخستنی سنوره‌كان، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رێگه‌یان له‌ ده‌ستگه‌یشتن به‌ به‌رهه‌مه‌ ته‌كنه‌لۆژییكان له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان داخستوه‌، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه‌ ئێمه‌ راناوه‌ستێنێت".
ئێمه‌ ناگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌م و چه‌ند ساڵێك به‌ر له‌ ئێستا
باسی له‌وه‌شكردوه‌، "ئه‌وه‌ رون و ئاشكرایه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌مان روبه‌ڕوی به‌رپرسیارییه‌تی و ئاڵه‌نگارییه‌كی زۆر بۆته‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناگه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌رده‌مانی پێشومان و به‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر پێشكه‌وتنه‌كانمان".