خه‌ندان-
به‌رپرسانی ئاژانسی نیشتمانی بۆ فڕینه‌كانی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكا (ناسا) له ڤیدیۆیه‌كی راسته‌وخۆدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له چه‌ند باره‌گایه‌كیانه‌وه له سه‌راسه‌ری جیهانه‌وه پێنج وێنه‌ی نوێی گه‌ردونایان بڵاو كرده‌وه كه ته‌مه‌نی هه‌ندێكیان بۆ ده‌یان ملیار ساڵ ده‌گڕێته‌وه.
ئاژانسی ناسا ئه‌مڕۆ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر بڵاویان كرده‌وه، جه‌یمێس وێب کە یه‌كێكه له‌و تێڵسكۆوپانەی كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌رگا به‌ڕوی دۆزینه‌وه‌ی نوێی زانست و گه‌ردوندا ده‌كاته‌وه، ئەمرۆ بە بڵاوکردنەوەی چوار وێنەی دیکە بەهێزی زانست و تەکنەلۆژیا پیشاندا و هێندەی دیکە دەرگای بەڕوی دۆزینەوەکاندا واڵاکرد .
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بریتییه له ته‌مه ئه‌ستێره‌یه‌كی كه به (nebula) ناوده‌برێت و بریتییه له سیسته‌می دوس ئه‌ستێره‌یه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، وێنه‌ی دوه‌می ناسا كه له‌لایه‌ن تێڵسكۆوپی جه‌یمس وێبه‌وه گیراوه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بریتییه له ته‌مه ئه‌ستێره‌یه‌كی كه به (nebula) ناوده‌برێت و بریتییه له سیسته‌می دوس ئه‌ستێره‌یه و سه‌ر به خێزانی (Binary star)ه‌كانه و ئه‌م سیستمه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ساڵی 2009وه له‌لایه‌ن تێڵسكۆوپی هۆبڵه‌وه گیراوه، به‌ڵام له ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باشتر وێنه‌ی گیراوه و ئه‌م سیستمه‌ش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كێك له ئه‌ستێره زه‌به‌لاحه‌كانه‌وه دروستبوه نزیكه‌ی دو هه‌زار ساڵی روناكی له سیستمی كاكێشانه‌وه دوره.
سیسته‌مه‌كه‌ی به‌خشیوه كه 40 ملیارجار دره‌وشانه‌وه‌ی له خۆری سیستمی كاكێشان به‌هێزتر
ناسا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، وێنه‌ی سێیەم بریتییه له بونی پێنج گه‌له ئه‌ستێره كه دوانیان به‌ره‌و پرۆسه‌ی یه‌كبون هه‌نگاو ده‌نێن و هه‌ر ئه‌مه‌شه سه‌ره‌تایی دروستبونی گه‌له ئه‌ستێره و هه‌ساره‌كانمان بۆ رون ده‌كاته‌وه، وێنه‌كه له لایه‌ن جه‌یمس وێبه‌وه گیراوه و به كامێرایه‌كی په‌ره‌پێدراوی تایبه‌ت و به 150 ملیۆن پێكسڵی، ئه‌م گه‌له ئه‌ستێره‌یه‌ش به كونێكی ره‌ش (Black Hole) له نزیكیه‌وه ده‌وره دراوه، هه‌روه‌ها به‌هۆشیه‌وه ئه‌ستێره‌یه‌كی چه‌قە ناوه‌ندی به‌م گه‌له ئه‌ستێره‌یه و سیسته‌مه‌كه‌ی به‌خشیوه كه 40 ملیارجار دره‌وشانه‌وه‌ی له خۆری سیستمی كاكێشان به‌هێزتر و دره‌وشاوه‌تره.
یه‌كێكه له هه‌ساره گازییه‌كانە و 150 ساڵی روناكی له زه‌ویه‌وه دوره و قه‌باره‌كه‌ی نیوه‌ی قه‌باره‌ی هەسارەی موشته‌رییه
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، وێنه‌ی چوارم بریتییه له لێكدانه‌وه‌ی دۆزینه‌وه‌ی یه‌كێ له هه‌ساره گازییه‌كان كه هه‌زار و 150 ساڵی روناكی له زه‌ویه‌وه دوره و قه‌باره‌كه‌ی نیوه‌ی قه‌باره‌ی هەسارەی موشته‌رییه و یه‌كێكه له نزیكترین هه‌ساره‌كان له زه‌وییه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش جه‌میس وێب توانیویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز د‌رك به بونی پێكهاته‌كانی ئاو له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه بكات.
ئه‌م ته‌مه ئه‌ستێره‌یه‌ش ناوی كارینایه
هه‌روه‌ها، وێنه‌ی پێنجه‌میش بریتییه له وێنه‌ی گه‌له ئه‌ستێره‌یه‌كی نوێ كه پێشتر به شێوه‌یه‌كی زۆر ده‌گمه‌ن له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه نه‌دۆزرابوه‌وه و ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر رونتر دركمان به بونیان كردوه، ئه‌م ته‌مه ئه‌ستێره‌یه‌ش ناوی كارینایه و یه‌كێكه له‌و ناوچه نزیكانه‌ی كه له سیستمی خۆر و گه‌له ئه‌ستێره‌ی كاكێشانه‌وه نزیكه و یه‌كێكه له‌و گه‌له ئه‌تێرانه‌ی به دروستكردنی ئه‌ستێره‌ی دیكه‌ی بچوكتر ناسراوه.
شەوی رابردوش، به به‌شداری جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و به‌شێك له ئه‌ندامانی ئیداره‌كه‌ی، به‌رپرسانی ئاژانسی نیشتمانی بۆ فڕینه‌كانی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكا (ناسا) یه‌كه‌مین وێنه‌ی تێلسكۆپی جه‌ێمس وێب-ی بڵاوكرده‌وه كه یه‌كەم وێنه‌ی گه‌ردونه و گەلە ئەستێرەیەکی بە ناوی (SMACS 0723) و بۆ پێش 13 ملیار ساڵ به‌ر له ئێستا دەگەڕێتەوە.



