خه‌ندان-
به به‌شداری جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و به‌شێك له ئه‌ندامانی ئیداره‌كه‌ی کەمێک بەر لە ئێستا، به‌رپرسانی ئاژانسی نیشتمانی بۆ فڕینه‌كانی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكا (ناسا) یه‌كه‌مین وێنه‌ی تێلسكۆپی جه‌ێمس وێب-ی بڵاوكرده‌وه كه یه‌كەم وێنه‌ی گه‌ردونه و گەلە ئەستێرەیەکی بە ناوی (SMACS 0723) و بۆ پێش 13 ملیار ساڵ به‌ر له ئێستا دەگەڕێتەوە.
وێنه‌كه 13 ملیار ساڵ به‌ر له ئێستای گه‌ردونمان نیشان ده‌دات
تۆڕی هه‌واڵی
BBC، بڵاویكرده‌وه، بێڵ نێڵسن، به‌رپرسی یه‌كه‌می ده‌زگای ناسا كه‌مێك به‌ر له ئێستا رایگه‌یاند، به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كێك له وێنه سه‌رجڕاكێشه‌كانی جه‌یمس وێب، ئێستا له یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتن گه‌ردون و دروستبونی ده‌ڕوانین كه وێنه‌كه 13 ملیار ساڵ به‌ر له ئێستای گه‌ردونمان نیشان ده‌دات بەتایبەتیش
گەلە ئەستێرەی (SMACS 0723).
ئێمه ئێستا له چركه‌ساته‌كانی سه‌رەتای دروستبونی گه‌ردونه‌وه نزیكین
وتیشی، "ئه‌وه‌ی ئێمه له ئێستادا لێیده‌ڕوانین، بریتییه له وێنه‌ی گه‌ردون به‌ر له 13 ملیار و 500 ساڵ پێش ئێستا، ئێمه ئێستا له چركه‌ساته‌كانی سه‌رەتای دروستبونی گه‌ردونه‌وه نزیكین".
ئیدی لێره‌وه پرسیاره بێوه‌ڵامه‌كان وه‌ڵامده‌ده‌ینه‌وه
به‌رپرسەکەی ناسا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئێمه ئیدی لێره‌وه پرسیاره بێوه‌ڵامه‌كان وه‌ڵامده‌ده‌ینه‌وه و بۆ ئه‌و هه‌سارانه ده‌گه‌ڕێین كه بۆ ژیانكردن ده‌ست ده‌ده‌ن و پانتاییه‌كی گه‌ردونی زۆر خێرا ده‌بڕین به به‌راورد به چه‌ند ده‌یه‌ی به‌ر له ئێستا".
جه‌یمس وێب دو ئه‌ركی سه‌ره‌كیی هه‌یه
BBC ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌ركی ئه‌م تێلسكۆپه بریتییه له دیاریكردنی ئه‌و هه‌ساره دور مه‌ودایانه‌ی كه له كۆمه‌ڵه‌ی كاكێشانه‌وه دورن و ئه‌ركی دوه‌میشی بریتییه له پیشاندانی یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی گه‌ردون.
ئێستا ده‌توانین له یه‌كه‌مین چركه‌ساته‌كانی دروستبونی گه‌ردونمان روانیبێت
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، جه‌یمس وێب به پڕۆسه‌یه‌كی زۆر زانستیانه وه‌ڵامی چۆنیه‌تی ئه‌م كاره ئاشكرا ده‌كات، به‌شێوازێك یه‌كه‌مجار نزیكه‌ی 8 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی روناكی خۆر بگات به ئێمه و د‌رك به بونی خۆر بكه‌ین، كه‌واته ئه‌گه‌ر بێت‌و خۆر له‌به‌ر چاوانمان ون ببێت ئه‌وه ماوه‌ی 8 خوله‌كی پێ ده‌چێت تا د‌رك به‌و كاره بكه‌ین، بۆیه كاتێك له ئاسمانه‌وه تەماشای یه‌كێك له روناكییه‌كانی نزیكترین ئه‌ستێره ده‌كه‌ین و له ئاسمان ده‌یبینن، ئه‌وا نزیكه‌ی 4 ساڵ به‌ر له ئێستا ئه‌و روناكییه‌ی ده‌ركردوه و ئێستا ئێمه له شه‌واندا ده‌یبینین، ئه‌ركی جه‌یمس وێب-یش بریتییه له ئاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ودایه و یه‌كەمین ئه‌ستێره كه روناكی به‌ره‌و كۆمه‌ڵه‌ی كاكێشان ناردوه نزیكه‌ی ترلیۆنان ساڵی ده‌وێت تا ده‌گاته ئێمه و ئه‌گه‌ری بینینیش ئه‌سته‌مه، بۆیه به هۆی جه‌یمس وێبه‌وه ده‌توانین به ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك یه‌كه‌مین پرشنگدانه‌وه‌ی گه‌ردون ببینین و به‌و شێوه‌یه‌ش وه‌ك وابێت له یه‌كه‌مین ساتی دروستبونی گه‌ردونمان روانیوه.