موقته‌دا سه‌در: عێراق قوربانى ده‌ستى گه‌نده‌ڵى و ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كیه‌

08:40 - 09/07/2022

3104جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دری له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ رایگه‌یاند، عێراقی بوه‌ به قوربانی ده‌ستی گه‌نده‌ڵی و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، "داوا له‌خودا ده‌كه‌م چاكسازی به‌ عێراقیه‌كان ببه‌خشێت".

موقته‌دا سه‌در له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "له‌ جه‌ژنی قورباندا، عێراق قوربانی ده‌ستی گه‌نده‌ڵی و وابه‌سته‌یی و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كیه‌".

لە خوای گەورە داواکارم عێراق و عێراقییەکان بە چاکسازی و بەهێزی نیشتمان و چەسپاوی لەسەر حەقیقەت شاد بکات

راشیگه‌یاند، "لە خوای گەورە داواکارم عێراق و عێراقییەکان بە چاکسازی و بەهێزی نیشتمان و چەسپاوی لەسەر حەقیقەت شاد بکات، بۆئەوەی عێراق و گەلەکەی لە ژێر ئاڵای ئایین و بیروباوەڕ و نیشتماندا بەختەوەر بن، یەکگرتو و ئازاد و سەربەخۆ و بەرز بن لە نێو گەلاندا".

Image

نیشانەکردن

موقته‌دا سه‌در