هەواڵی ئەمڕۆ

بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی: هیچ گرفتێکی موچەی خانەنشینانمان نیە

11:02 - 07/07/2022

3384جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەری خانەنشینی شارستانی لە سلێمانی رایگەیاند، هیچ گرفتێكی موچه‌ی خانه‌نشینان نییه‌ و موچه‌ هاتوە و لە ئێستادا دابه‌شده‌كرێت، ئه‌و گرفته‌ش ته‌نها یه‌ك مانگ دروست بوه،‌ جەختیش دەکاتەوە کە لە بانکەکان "شوێنی حه‌وانه‌وه‌، خێمه‌، كورسی، ئاوی سارد و هه‌مو شتێك بۆ خانەنشینان دانراوه‌".

هیچ گرفتێك نییه‌ و دابەشکردنی موچە ته‌نها دو كاتژمێر دواكه‌وتبو
 ئاراس غەریب، بەڕێوەبەری خانەنشینی شارستانی لە سلێمانی بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە، گرفتی دواکەوتنی موچە "ته‌نها یه‌ك مانگ دروست بوه،‌ ئه‌ی بۆچی مانگی پێشو موچه‌ به‌ته‌واوه‌تی دابه‌شكراو كه‌س قسه‌ی نه‌كرد! هیچ گرفتێك نییه‌ و ته‌نها دو كاتژمێر دواكه‌وتبو، هەروەها لەئێستادا شوێنی حه‌وانه‌وه‌، خێمه‌، كورسی، ئاوی سارد و هه‌مو شتێك بۆ خانەنشینان دانراوه‌".
به‌نیازین جارێكی تر په‌نابه‌رینه‌وه‌ بۆ دروستكردنی كارت بۆ موچەی خانەنشینان
ئاماژەی بەوەشکردوە، "به‌نیازین جارێكی تر په‌نابه‌رینه‌وه‌ بۆ دروستكردنی كارت بۆ موچەی خانەنشینان، ئه‌وه‌ی له‌سه‌رئێمه‌یە لیستی موچه‌ی خانه‌نشینانه‌ ده‌ینێرین بۆ بانكه‌كان به‌ ره‌سیدی بانكه‌كه‌وه‌، ئیتر بانكی ناوه‌ند و بانكی هه‌رێم (ته‌مویل) ی بانكه‌كان ده‌كه‌ن نه‌ك ئێمه،‌ پاره‌ لای ئێمه‌ نییه‌ من ته‌نها لیستی موچه‌م له‌لایه‌."
سبەی پێنجشەممە موچەی ئەو وەزارەتانەی کە ماون دابەشدەکرێت
پەیوەست بە دابەشکردنی موچەش شەوی رابردو سەرچاوەیەک لە گەنجینەکانی پارێزگای سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، لە دو رۆژی رابردودا کاری لەپێشینە دراوە بە دابەشکردنی موچە خانەنشینانی مەدەنی و هەوڵ دراوە ئەو کەسانە پێش وەزارەتەکانی دیکە موچەکانیان خەرج بکرێت، بۆ سبەی پێنجشەممەش موچەی ئەو وەزارەتانەی کە ماون دابەشدەکرێت.

نیشانەکردن

موچە سلێمانی