خه‌ندان-
وته‌بێژی ده‌سته‌ی فراگوزارییه خێراكانی زنجیره چیای ئاڵپ-ی ئیتاڵیا رایگه‌یاند، به‌هۆی داڕمانی به‌فر و به‌شێك له تاشه به‌سته‌ڵه‌كانی چیای مارمڵادا-ی سه‌ر به زنجیره چیاكانی ئاڵپ، 15 شاخه‌وان كه بۆ شاخه‌وانی چوبونه ئه‌و سه‌رچیایه روبه‌ڕوی هه‌ره‌سی به‌فری چیاكه بونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامیشدا پێنج شاخه‌وانیان كۆتایی به‌ژیانیان هاتوه و شه‌ش شاخه‌وانی دیكه‌ش به سه‌ختی برنداربون، شاره‌زایانیش دیارده‌كه بۆ به‌رزبونه‌وه پله‌ی گه‌رمای زه‌وی ده‌گێڕنه‌وه.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵای BBC، مایكڵ كنۆڤا، وته‌بێژی ده‌سته‌ی فراگوزارییه خێراكانی زنجیره چیای ئاڵپ رایگه‌یاندوه، داڕمانی به‌فر و تاشه به‌سته‌ڵه‌كێك بۆسه‌ر رێڕه‌وی سه‌ركه‌وتنی گه‌شتیاران و شاخه‌وانان مردن و برینداربونی چه‌ند كه‌سێكی لێكه‌وته‌وه.
پێنج له‌و شاخه‌وانانه به‌هۆ داڕمانه‌كه‌وه كۆتایی به‌ژیانیان هاتوه
وتیشی، "ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 15 شاخه‌وانی گه‌شتیار به‌ره‌و چیای مارمڵادا-ی سه‌ر به زنجیره چیاكانی ئاڵپ سه‌ركه‌وتون و به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌فری و به‌شێك له به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی ئه‌و شاخه له‌سه‌ر رێره‌وی هه‌ڵگه‌ڕانی ئه‌و شاخه‌وانانه‌ی توشی داڕمان بوه، پێنج له‌و شاخه‌وانانه به‌هۆ داڕمانه‌كه‌وه كۆتایی به‌ژیانیان هاتوه و شه‌ش شاخه‌وانی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربون".
برینی یه‌كێك له شاخه‌وانه‌كان زۆر سه‌خته
وته‌بێژی ده‌سته‌ی فراگوزارییه خێراكانی زنجیره چیای ئاڵپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ته‌نها به‌چه‌ند خوله‌كێك دوای بیستی هه‌واڵه‌كه، پێنج هێڵكۆپته‌ر و ده‌یان كارمه‌ندی سه‌ر به تیمه‌كانی فریگوزاریمان ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه كردوه و توانیمان ته‌واوی ئه‌و تیمه 15 كه‌سییه رزگاربكه‌ین، به‌ڵام برینی یه‌كێك له شاخه‌وانه‌كان زۆر سه‌خته".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه پێشتریش به‌رپراسانی نیپاڵ رایانگه‌یاندبو، به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه، سروشتی چیای ئێڤرێست گۆڕانكاریه‌كی نه‌رێنی به‌خۆیه‌وه بینیوه و رۆژبه‌رۆژ چیاكه سه‌هۆڵ و به‌فری خۆی له‌ده‌ستده‌دات، هه‌وه‌ها رێڕوی ئاوی سه‌هۆڵبه‌ندی چیاكه‌ش كه پێشتر ته‌نها رێڕه‌وێكی سه‌هۆڵین بوە و شوێنی مانه‌وه‌ی گه‌شتیارانبوه، ئێستا به‌ره‌و توانه‌وه چوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه بڕیاریانداوه شوێنی مانه‌وه‌ی گه‌شتیاران بگوازنه‌وه، چونكه شوێنه‌كه چیدیكه سه‌لامه‌ت نییه.