خه‌ندان-
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، بونی رێكخراوێكی وه‌ك هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) تێكدانی ته‌رازوی هاوسه‌نگی سه‌قانگیری جیهانه و "ناتۆ ده‌ستی به كوشتنی هاوڵاتیانی جیهان سوره".
به‌پێی ئاژانسی Tassی روسی، ژاو ڵیجیێن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه، بونی ناتۆ خۆی له خۆیدا ئاڵه‌نگارییه‌كی جیهانییه و تێكدانی ته‌رازوی میانڕه‌وی جیهانه.
له‌ژێرناوی پاراستنی ئاسایشی جیهان، ئه‌مریكا گه‌مه‌یه‌كی قێزه‌ون ده‌كات
وتیشی، "ئه‌مریكا رابه‌رایه‌تی گروپێك ده‌كات كه ئه‌و گروپه ته‌نها كاریان فراوانكردنی سنوره‌كانه و واشنتۆن له‌م یارییه‌یدا ده‌ستێكی باڵای هه‌یه و به‌چه‌ند لێدوانێكی فریوده‌ر ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی ناو ناتۆی مه‌ستكردوه".
ناتۆ ده‌ستی به كوشتنی هاوڵاتیانی جیهان سوره
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "هێزه‌كانی ناتۆ به‌رپرسی یه‌كه‌م و كۆتایی ته‌واوی روداوه‌كانی جیهانن و ده‌ستی به خوێنی هاوڵاتیان له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه سوره".
به‌رپرسانی ناتۆ به‌شێوه‌یه‌كی نا هۆشیارانه لێدوا له باره‌ی وڵاته‌كه‌مانه‌وه ده‌ده‌ن
باسی له‌وه‌شكردوه، "به‌رپرسانی ناتۆ به‌شێوه‌یه‌كی نا هۆشیارانه لێدوا له باره‌ی وڵاته‌كه‌مانه‌وه ده‌ده‌ن، به‌وه‌ش ئێمه تۆمه‌تبارده‌كه‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بوینه‌ته مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌واوی جیهان، به‌ڵام ئه‌و لێدوانهانه‌یان هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه و پێویسته ناتۆ چیدیكه لێدوانی هاوشێوه نه‌دات".