وه‌زاره‌تی دارایی عێراق: له‌سبه‌ینێوه‌ موچه‌ی مانگی حه‌وتی خانه‌نشینان دابه‌شده‌كرێت

08:43 - 29/06/2022

3266جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینانی بۆ مانگی (ته‌موز/7)ی 2022 دیاریكرد و به‌پێی واده‌كه‌ش، له‌ سبه‌ینێوه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینان ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌ئاژانسی (بغداد الیوم)ی راگه‌یاند، له‌ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌وه‌ له‌ به‌غدا و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینان ده‌كرێت، هه‌ر خانه‌نشینێكیش له‌ هه‌ر شوێنێك بێت ده‌توانێت راسته‌وخۆ سه‌ردانی یه‌كێك له‌ بانكه‌كان بكات و موچه‌كه‌ی وه‌ربگرێت.

 پێویسته‌ له‌كاتی دابه‌شكردنی موچه‌دا، رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌به‌رچاو بگیرێن

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، پێویسته‌ له‌كاتی دابه‌شكردنی موچه‌دا، رێكاره‌كانی خۆپارێزی و دۆخی خانه‌نشینان له‌به‌رچاو بگیرێن.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بڕیاره‌ له‌سبه‌ینێوه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگی (حوزه‌یران/6)ی 2022ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێبكات و له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیشدا و به‌ر له‌ جه‌ژنی قوربان، موچه‌ی سه‌رجه‌م موچه‌خۆران دابه‌شبكات.

نیشانەکردن

موچە