هەواڵی ئەمڕۆ

جۆنسن: پوتن ده‌بێت خۆی بۆ زیادبونی ژماره‌ی سه‌ربازانی ناتۆ ئاماده‌بكات

12:28 - 29/06/2022

3048جار خوێندراوەتەوە

بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا

خه‌ندان-

سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا هه‌وڵی خۆی له‌ پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌ربازانی ناتۆ ده‌دا، به‌ڵام "به‌ به‌ئه‌ندامبونی فینلاند و سوید، رێكخراوی ناتۆ به‌هێزتر ده‌بێت و هه‌وڵدان بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازانی ناتۆ، خه‌یاڵپڵاوییه‌".

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناتۆ له‌ مه‌درید رایگه‌یاندوه‌، ڤلادیمیر پوتن خۆی بۆ ژماره‌یه‌كی كه‌م و كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازانی ناتۆ ئاماده‌ كردبو، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌م پرسه‌ به‌ته‌واوه‌تی وه‌ڵامه‌ راسته‌كه‌یه‌.

هیوا خواستن بۆ كه‌بونه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازانی ناتۆ، خه‌یاڵپڵاویه‌
وتیشی، "دو ئه‌ندامی نوێ بۆ رێكخراوه‌كه‌مان (ناتۆ) زیادی كردوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش پوتن ده‌یویست ژماره‌ و قه‌باره‌ی رێكخراوه‌كه‌ كه‌م ببێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و هیوایه‌ خه‌یاڵپڵاویه‌ و ژماره‌ی سه‌ربازانی رێكخراوه‌كه‌مان له‌ زیادبوندایه‌ و زیاتریش ده‌بێت".
به‌ ئه‌ندابونی فینلاند و سوید ناتۆ به‌هێزتر ده‌كات
سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا ئامه‌ژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "به‌ ئه‌ندابونی هه‌ریه‌كه‌ له‌ فینلاند و سوید له‌ رێكخراوه‌كه‌مان هاوپه‌یمانییه‌تی و به‌هێزبونێكی زۆرتر بۆ ناتۆ دروست ده‌بێت".
پرسی سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ پاڵپشتیكردنی ئۆكرانیایه‌
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆمان پرسی پاڵپشتیكردنی ئۆكرانیا ده‌بێت و باس له‌وه‌شده‌كه‌ین كه‌ ده‌بێت چیبكه‌رین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك باشتر به‌رگری ئه‌و وڵاته‌ به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی روسیا زیاتر ببێت".