لە گەرمیان مردنی هاوڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین راگەیەنرا

11:10 - 28/06/2022

2564جار خوێندراوەتەوە

 

خەندان-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ لە ناحیەی قۆرەتو لە گەرمیان بەهۆی تەقینەوەی مین مردنی راگەیەنراوە و بەمەبەستی توێکارییش، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.

تەرمی هاوڵاتییەک هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی عەلی میر سەر بەناحییەی قۆرەتو تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (عەبدوڵا هاشم محەمەد ) لەدایکبوی ساڵی 2005 هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار.

دەستکاری مینی کردوە و پێیدا تەقیوەتەوە 

ئەوەش هاتوە، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەنەتەوەی عەرەبە و لەلای مەڕو ماڵات بوە، لەوکاتەشدا دەستکاری مینی کردوە و پێیدا تەقیوەتەوە و بەوهۆیەش مردوە، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.

گومان دەکرێت ئەو مینە کۆن بێ و بۆ سەردەمی ڕژمی بەعس دەگەڕێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستوەتەڕو، بەپێی ئەوەی ئەو گوندە سەر سنوری هەرێمی کورستانە گومان دەکرێت ئەو مینە کۆن بێ و بۆ سەردەمی ڕژمی بەعس بگەڕێتەوە، بۆیە پۆلیسی ناحییی قۆرەتو چۆنەتە شوێنی ڕوداوەکەو دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە.

نیشانەکردن

گەرمیان